ئه‌یلوول 30, 2020 22:24 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی سووریا

دەوڵەتی ئەمریکا لە درێژەی سیاسەتەکانی دوژمنکارانەی دژی سووریا کۆمەڵێک لە کەسان و دامەزراوەکانی ھاوپەیوەند بە دەوڵەتی ئەم وڵاتەی بایکۆت کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی فرانس ٢٤، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە، سەرۆکی بانکی ناوەندیی سووریاو ھەروەھا ١٦ کەس و یان دامەزراوەی ھاوپەیوەند بە سووریای بایکۆت کرد.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە ھەواڵدەریی ڕۆیتێرز باسی سەپاندنی بایکۆت بە سەر ١٣ دامەزراوەو شەش کەسایەتیی کردووە.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە: لە ئێستادا کاتی چارەسەریی ئاشتیانەی قەیرانی سووریا بە گوێرەی بڕیارنامەی ٢٢٥٤ گەییشتووەو ئینجا بانگەشەی ئەوەشی کرد کە بایکۆتەکانی ئەمریکا ھەتا کاتێک کە دەوڵەتی سووریا واز لە توندوتیژی بھێنێ بەردەوام دەبێت.

 

سەرپەیڤ