تشرینی یه‌که‌م 23, 2020 04:05 Asia/Tehran
  • دوو سەرکردەی کوردی سووریا لە ھەوڵێکی تیرۆر دەرباز بوون

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا سیخوڕێکیان قۆڵبەست کردووە کە ئەرکی تیرۆر کردنی دوو سەرکردەی دیاری کوردی سووریا «ساڵح موسلیم» و «ئاڵدار خەلیل»ی پێ سپێردراوە.

بە پێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنیوز، هێزەکانی ئاسایشتی ناوخۆی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا رایانگەیاندووە، لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا سیخوڕێکیان قۆڵبەست کردووە کە لەلایەن دەزگای هەواڵگریی میتی تورکیاوە بۆ تیرۆرکردنی ھەردووک سەرکردەو سیاسەتڤانی کوردی سووریا «ساڵح موسلیم» و «ئاڵدار خەلیل» ڕاسپێردراوە.

وەک باسی دەکرێت ئەم  سیخوڕە ٥٥ ساڵی تەمەنەو کە لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا گیراوە و دەستبەجێ دانی بە چەندین پیلانی مەترسیداردا ناوە، کە لەلایەن میتی تورکیاوە بۆی ڕاسپێردراوە.

ئەم  سیخوڕە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە، بەردەوام زانیاریی لەسەر خاڵەکانی هەسەدە و شوێنی مانەوەی ئەو سەرکردەو سیاسەتڤانە کوردانەی سووریا بۆ میت ناردووەو ھەتا ئێستاش چەندین کەسایەتی و سیاسەتڤانی سووریا ھەر بەم شێوازە  تیرۆر کراون.

سەرپەیڤ