حەوتەمین مێدالیای ئیران لە یارییەکانیی خۆیندکارانی جیهان
تیمی تیر وکەوانی کامپۆندی پیاوانی خۆیندکاران حەوتەمین مێدالیای ئێران یان لە یارییەکانیی خۆیندکارانی جیهان " یونیورساد" دەستخستووە .
تیمی تیر وکەوانی کامپۆندی پیاوانی خۆیندکاری ئێران لە بیست و نۆهەمین خولیی یارییەکانیی خۆیندکاری جیهان" یونیورسیاد" Universiade 2017 لە تایوان ،لە ایری سەرەکیی بەئەنجامیی ٢٣٢ بە ٢٢٧ بەرامبەر ڕوسیا شکستی هێنا و میدالیا زێوی دەستکەوت.
کاروانی ورزشی خۆیندکارانی ئێران بەرلەوە ، میدالیایەکی زێری لە تێکواندۆی تاکە کەسی ، دوو میدالیای برۆنز لە تیکواندۆی پۆمسێی ئافرەتان، برۆنزێک لە تێکواندۆی پۆمسێی میکس پیاوان و دوو مێدالیای لە یاریی بە شمشێر، دەستخستووە .
بیست ونۆهەمین خولی یارییەکانیی خۆێندکارانی جیهان " یونیورسیاد ٢٠١٧" ڕۆژی شەممە ١٩ ئاگۆست لە تایوان و بە بەشداریی ١٢ هەزار بەشادر لە زیاتر لە ١٤٠ وڵات دەستپیکراوە و تا ٣٠ ئاگۆست درێژەی دەبێت . کاروانی وەرزشی خۆیندکارانی ئێران بە ٦٢ وەرزشڤان لە هەشت لقی جۆدۆ، تیر وکەوان ، یاری بەشمشێر، بالە ، تیکواندۆی پۆمسێی، ووشو، بەدمینتۆن و ئاسن هەڵگرتن لە یارییەکانی یونیورساید دا بەشداری کردووە .