نەیاریەتی فێدێریکا موگرینی لەگەڵ پێکهاتنی سوپای سەربازی ئەورووپی
تشرینی دووهم 20, 2018 20:14 Asia/Tehran
بەرپرسی هەڵوێستی دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپا لە هەڵوێستێکی دژبەرانە بەرامبەر قسەکانی سەرۆکی فەرەنسا، پێداگری کرد کە ئەو یەکێتییە هاوپەیمانییەکی سەربازی نییە و نابێت.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سپوتنیک، فێدێریکا موگرینی ئەمڕۆ سێ شەممە لە پرێس کۆنفرانسێک دا لە بروکسێل سەبارەت بە ئەگەری هاتنەدی ڕاستەقینەی پێکهاتنی سوپای ئەورووپی وتی : یەکێتی ئەورووپا هیچکات نابێتە هاوپەیمانیەکی سەربازی و هیچ ڕکابەرییەکی لەگەڵ ڕێکخراوی پەیمانی ئاتلانتیکی باکووری ناتو نییە.
موگرینی وتیشی: یەکێتیی ئەورووپا بۆ دابین کردنی ئاسایشی دڵنیا و چالاک لە ناوچە و هەموو جیهان سەرمایە دەنێتەوە بەڵام سوپا پێک نایێنێ.
ئێمانۆئێل مەکرون سەرۆکی فەرەنسا نۆیەمی نوامبەر پێشنیاری دامەزراندنی سوپای ئەورووپی خستە ئاراوە.
ئەم پێشنیارە بەرەوڕووی نەیارەتی چەند وڵاتی ئەورووپی بووەتەوە.