نیسان 14, 2019 20:20 Asia/Tehran
  • بانگەشەی داو ودەزگاکانی هەواڵگری ئەورووپا دژی ڕووسیا

داو ودەزگاکانی هەواڵگری ئەورووپا بانگەشەیان کردووە، ڕووسیا لەهەوڵدایە بۆ خۆوەردان لە ململانییەکانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەورووپا دا.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری"د.ب.ئا"ـی ئەڵمان، دام ودەزگاکانی هەواڵگری ئەورووپا بانگەشەیان کردووە ڕووسیا لە ڕێگای تۆرە کۆمەڵایەتییەکان و میدیا گەلێک وەکوو کەنالی دەنگ وباسی "ڕاشاتوودەی" و یان پارتەکانی نەیاری ئەورووپا، هەوڵ ئەدات لەپێناو بەهێزکردنەوەی پارتە نەیارەکانی ئەورووپا و یارمەتی دان بە ناپاوەجێی ئەم کیشوەرە لە سەروبەندی هەڵبژاردنەکانی مانگی مای ئەورووپا دا.

بە گوێرەی بانگەشەی دام ودەزگاکانی هەواڵگریی ئەورووپا، لەم بوارە  دا کارتێکەری لە سەر گەنجەکان و بردنە ژێر پرسیاری چەمک و ماناگەلێک وەکوو پەرلەمانی ئەورووپا و دەنگ وەرگرتن لە دەستووری کاردایە.

ئەم بانگەشەیە لە بارودۆخێک دا دێتە ئاراوە کە بەرلەمە ئەمریکاییەکان و ئەورووپاییەکانیش بانگەشەی خۆوەردانی ڕووسیایان کردبوو لەهەڵبژاردنەکانی خۆیان دا.

دوای بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ساڵی ٢٠١٦ لە ئەمریکا و ڕۆیشتنی "داناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە  بۆ کۆشکی سپی،تاوانگەلێک دژی ڕووسیا لەمەڕ خۆوەردان لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئەمریکا هاتە ئاراوەکە هەڵبەت مۆسکۆ بەجاران ئەم تاوانپاڵدانانەی بەبێ بنەما زانی و ڕەتی کردۆنەتەوە.

سەرپەیڤ