نیسان 01, 2018 13:27 Asia/Tehran
  • زەینەبی کۆبرا(س) خاتوونی ئەوین و حیماسەت

ئەمڕۆ پانزدەی ڕەجەب ڕێککەوتە لەگەڵ ساڵڕۆژی کۆچی دوایی حەزرەتی زەینەب (س)، خاتوونێکی مەزن کە دەوری چارەنووس سازیی لە برگەیەک دا لە مێژووی ئیسلام نەخشێکی تاهەتایی بە یادگار دانا بۆ مێژووی موسولمانان . ناوی تا هەتایە وەبیر هێنەرەوەی ڕاپەڕینی ئیمام حسەین (ع)ـە. هەر بەم بۆنەوە سەرەخۆشیتان لێدەکەین.

زەینەب (س)  کە ڕوحی دژایەتی کردنی زۆڵم و ستەمی لە دایکی بەڕێزی فاتیمەی زەهرا(س) و باوکی خۆشەویستی عەلی (ع) بە میرات بردبوو، لە ڕێگای لەقاودانی زۆڵم و ستەم و وەرگرتنی مافی چەوساوان، بە بەیانی بتەوی خۆی و بە فیداکاری و گیان بەخت کردن لە ڕێگای حەق بەردەوام لە بیرو زەینی ئەویندارانی بنە ماڵەی عیسمەت و تەهارەت دا دەمێنێتەوە.

 بارەگای پیرۆزی حەزرەتی زەینەبی کۆبرا(س) 

ئەو سەردەمە کە یەکەم کچی عەلی (ع) و فاتیمە(س) لە دایک بوو، ڕەسولی خودا (ص) لە سەفەر دابوون. هەر بۆیە تا ڕەسوولی خۆدا (ص) لە سەفەر گەڕایەوە و کاتێک عەلی زارۆکی دایە ئامێزی پێغەمبەری نازداری ئیسلام ، پێغەمبەر روومەتی زارۆکی ماچ کرد و ناوی زینەبی لە سەر دانا. پاشان دەمو چاوی نایە سەر ڕوومەتی زارۆک و فرمێسک لە چاوی موبارەکی هەڵوەرین. عەرزیان کرد "یا ڕەسووڵی خۆدا لەبەر چی دەگرێن". فەرمووی: " ئەم کچە شەریکیی مۆسیبەتەکانیی حسەینی منە".

زینەب (س) ڕاهێنراوی بنەماڵەیەکی بەختەوەر و ئاوەزمەند و خودا ناس بوو. هە ڕۆژ دڵ و دەروونی بە هۆی بوونی ڕەسووڵی خودا گیانی تازەی بە خۆوە دەگرت. دلێری لە باوکی و نەجیب بوون لە دایکی بەڕێزی و سێبوری و خۆڕاگری لە برا ئازەیزەکانی حەسەن و حسەین فێربوو. لە وەها بارودۆخێک دا بۆ زینەب(س) دەرفەتی ئاشنابوونی زانستەکان و مەعاریفی ئیلاهی و هەروەها تێگەییشتن لە بایخ وبەها بەرزەکانی ئەخلاقی بۆ   دابین کرابوو.
 

زینەب (س) قورئانی پیرۆزی ڕاڤە دەکرد، و لە ڕۆژانێک کە عەلی (ع) لە کوفە دا دەژیا ئەم خاتوونە مەزنە کۆرێکی تایبەتی لە ماڵی خۆی دا بەڕێوە دەبرد و قورئانی پیرۆزی بۆ ئافرەتان ڕاڤە دەکردەوە. هەر وەها خوتبەی زۆری لە شام و کوفە بەیان کردووە وزانستوەرێکی زۆر ئەم خوتبەیانەیان تەرجمە و لێکداوەتەوە.

لە هەرسووچێکی مێژوو دا بگەڕین ، ناوی عاشورا لە زمان هەرکەس ببیستین و لەهەر ڕوانگەیەک سەیری ئەم ڕووداوە کەین، هاوهەنگاو لەگەڵ حسەین(ع)  کە ئیمامی ئەو ڕووداوە و ڕیبەری حیماسەتی بوو، ناو و بوونی زەینەب (س) دەبینین کەلە هەموو کات و ساتەکان دا برای ئازیزی خۆی تەنیا نەهێڵاوە هەر بۆیە عاشورا بەناوی حسەین زیندووە و بە هۆی یاوەری زەینەب و پەیام گەیاندنەکانیی ئەو خاتوونە مەزنە تاهەتایی بۆتەوە  لە مێژووی ئیسلام دا.

زەینب(س) باشترین سەرچەشنی ئافەرەتانی موسولمان لەمەڕ پاسداری لە حەق و تاقەت هێنانی دەردو ڕەنجەکانە لە ڕێگای گەییشتن بە خودا. ئایەتۆڵڵا خامنەیی حەزرەتی زەینەب وەک سەرچەشنی پایەبەرزی مێژوو دەناسێنێت و دەفەرمێ" زینەبی کۆبرا نموونە وسەرچەشنێکی پایەبەرزە لە ئاست میژوو دا کە مەزنایەتی بوونی ئافرەتێک لە یەکێ لە گرنگترین مەسەلەکانی مێژوو نیشان ئەدات. ئەوەی دەلێن لە کەربەڵا خۆێن زاڵبوو بە سەر شمشێر کە بەڕاستی وایە، هۆکاری ئەم سەرکەوتنە حەزرەتی زەینەب بوو".جارێکی تر ساڵڕۆژی وەفاتی حەزرەتی زینەب (س) لە هەموو ئێوەی خۆشەویست سەرەخۆشیدەکەین .

 

سەرپەیڤ