ئه‌یلوول 26, 2018 11:24 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی لە کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان: جیهان، دۆست و هاوڕێیەکی باشتر لە ئێرانی بۆ نابێ، ئەگەر ئامانجی ئێوە ئاشتییە.

وتاردانی ڕۆحانی لە نەتەوە یەکگرتووەکان؛ ڕاگەیاندنی هەڵوێست و ڕوانگەکانی ئێران سەبارەت بە ئاشتی و تەعامولاتی جیهانی

"حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی سێشەممە لە حەفتا و سێهەمین کۆبوونەوەی کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک بە وەبەر ڕەخنە و گازندە دانی هەڵس و کەوتی دەوڵەتی ئەمریکا لە بواری پێوەندیی نێودەوڵەتیدا وتی: سیاسەتی هەڵەی دەوڵەتی ئەمریکا لەهەمبەر ئێران لە ئاکامدا هەر شکست دێنێ.

"وتاردانی حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران لە حەفتا و سێهەمین کۆبوونەوەی کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئاماژە بە ژستی پڕوپاگەندەیی کاربەدەستانی ئەمریکایی بۆ وتووێژ لەگەڵ ئێران و وتی: ئێران بە چ پێوەرێک دەتوانێ لەگەڵ دەوڵەتی بەڵێنشکێنی ئەمریکا، پەیمانێکی تازە ببەستێ.

وتاردانی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران لە حەفتا و سێهەمین کۆبوونەوەی کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕاشکاوانە رایگەیاند؛ هەرچەشنە وتووێژ دەبێ لە ئاراستەی پارێزرانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی و بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسیشدا بێ، نە بە پێچەوانەی و گەڕانەوە بۆ ڕابردوو کە ئەوە ئیرتجاعێکی گەورەیە.

قسەکانی ڕۆحانی لە کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان تیشک دەخاتە سەر زۆر پرس و بابەت کە لە بواری نێودەوڵەتییەوە جێی تێڕامان و لێکدانەوەیە'؛ لەبەر ئەوەی کە پێوەندی بە چارەنووسی هەموو وڵاتانەوە هەیە.

جێی هیچ گومانێک نییە کە مەسەلەی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی و پێبەندیی ئەمریکا بە بەڵێن و ئەستۆگرییەکانی ، پرسێکی کۆتایی هاتوو و داخراوە. تەنیا یەک خاڵ لێرەدا دەمینێتەوە ئەویش ڕوون و یەکلا بوونەوەی چارەنووسی لایەنەکانی دیکەی ئەو ڕێککەوتنی ئەتۆمییەیە. بەڵام پرسی گرینگی دیکە کە وەکوو تەوەرەی وتاردانەکەی ڕۆحانی هاتە ئاراوە، باسی دانوستان لەگەڵ ئەمریکایە. ئەمریکا سیاسەتی خۆی لە سەر بنەمای درۆ و دەلەسە و تۆمەت خستنە پاڵی ئەم و ئەو  و زۆربێژی داناوە و گەلی ئێران کە ئەزموونی زیاتر لە نیو سەدە کردەوەی دوژمنکارانە و پەیمانشکێنی ئەمریکای هەیە، هیچ متمانەیەکی بە دەوڵەتی ئەم وڵاتە نییە؛ ئەوەش ڕوون و ئاشکرایە کە مەسەلەی ئەتۆمیش هەر لە سەرەتاوە تەنیا بیانوویەک بوو.

حەفتا و سێهەمین کۆبوونەوەی کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک

جەیم واڵش کارناسی ئەمریکایی دەڵێ: "شتەکە زۆر سادە و ساکارە؛ ناوەندی هەواڵگریی ئەمریکا ساڵانێکی زۆر سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران هەندێ بانگەشەی هێنایە ئاراوە بەڵام هەرگیز یەک بەڵگەیشی نەخستە بەردەست کە بسەلمێنی ئێران بەرنامەی چەکەمەنیی نهێنی و شاراوەی هەبووە. بەڵام ئەو کاتەی کە ڕێککەوتنی ئەتۆمی کرا، مێدیاکان هەرگیز باسی ئەو بانگەشانەیان نەکرد و نەیانوت کە هەموو ئەو بانگەشانە ساختە و بێ بنەما بوون."

جەیم واڵش کارناسی ئەمریکایی

مەسەلە ئەوەیە کە کۆمەڵگەی نیودەوڵەتی لەگەڵ دەوڵەتێک لە ئەمریکا هەڵس و کەوتی هەیە کە تەنیا لە دووی زۆربێژی و باجخوازی و گەیشتن بە هەموو ویست و خواستە یەکلایەنەکانی خۆیەتی. ترەمپ هەموو بڕیارەکانی بە وشە دەبێ دەست پێ دەکات و بەو چەشنە کردەوە و ئاکارانەی باسی دانوستان و وتووێژیش دەکات.

ترەمپ هەر بەو شێوازە دیسانیش بە فڕ و فێل لە وتاردانەکەیدا لە کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکان ، ئەمریکای بە پشتیوانی ئاشتی و ئاسایش و مافی مرۆڤ نیشان دا و ئێرانی تۆمەتبار کرد بە ئاڵۆز کردنی ناوچەکە. لە کاتێکدا کە کۆماری ئیسلامیی ئێران نە لە قسە و بانگەشەدا بەڵکوو بە کردەوە ئەوەی سەلماندووە کە لە دووی ئاشتی و ئاسایشدایە.

وتاردانی ترەمپ لە کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکان

ڕۆحانی بە ئاماژە بەو راستییانە لە کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لایەکەوە سیاسەتە دوژمنکارانەکانی ئەمریکا و بەتایبەت بڕیارەکانی ترەمپ لە باروودۆخی هەنووکەی دایە بەر ڕەخنە وگازندەوە و لە لایەکی دیکەوە شوناسی راستینەی کردەوە و ئاکاری دوژمنکارانەی  ئەمریکا بۆ هەموو جیهان ئاشکرا کرد و ڕاشکاوانە ڕایگەیاند کە لەبەر ئەو پێشینەی ئەمریکا هەیەتی ، هیچ هیوایەک بە دانوستان نییە.

حەزرەتی ئایەتووڵڵا خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانیش یەک ساڵ لەمەوبەر لە وتاردانێکدا لە دیداری بەرپرسانی باڵای حکومەتی ئەو ڕاستییەی بەم لەونە دەربڕی و فەرمووی: زۆرێک لە کێشە و گرفتەکانی ئێمە لەگەڵ ئەمریکا هەر لە بنەڕەتەوە چارەسەر کرانیان گونجاو نییە، هۆکارەکەیشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە کێشەی ئەمریکا لەگەڵ ئێمە، خودی ئێمەین،_ یانی خودی کۆماری ئیسلامی_ کێشە ئەوەیە. نە وزەی ئەتۆمی کێشەیە، نە مافی مرۆڤ کێشەیە، کێشەی ئەمریکا لەگەڵ خودی کۆماری ئیسلامییە."

حەزرەتی ئایەتووڵڵا خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران

بە سەرنج دانی ئەو ڕاستییانەیە کە ڕۆحانی لە وتاردانەکەیدا بۆچوونی ئەمریکا سەبارەت بە پێوەندییە نێودەوڵەتییەکانی بە بۆچوونێکی زاڵێتی خوازانە هێنایە ئەژمار و بە پێداگری لە سەر پێویستیی پارێزرانی قازانج و بەرژەوەندییەکانی کۆمەڵگەی جیهانی ڕایگەیاند: نەتەوە یەکگرتووەکان نابێ ڕێگا بدات پەسەن کراوەکانی، ببێتە بارمتەی یارییە هەڵبژرادەیی و پڕوپاگەندەییەکانی ژمارێک لە ئەندامانی.

 ڕۆحانی سیاسەتی ئێرانی بە نە شەڕ، نە بایکۆت، نە هەڕەشە، نە زۆربێژی؛ بەس هەر پێبەند بوون بە وادە و بەڵێن و بەجێ هێنانی یاسا و ڕێساکان ڕاگەیاند و وتی: ئێران پشتیوانی دەکات لە ئاشتی و دیموکراسی لە سەرانسەری ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین.

هەروەها، ڕۆحانی ئاماژەیشی کردە خەباتی ئێران دژ بە تیرۆریزم لە ناوچەکەیشدا و وتی؛ ئێرانییەکان وەکوو قوربانیانی دوێنی و ئەمڕۆی تیرۆریزم بەردەوام لە بەرەی پێشەوەی خەباتی دژ بە تیرۆریزم بوون و دەبن.

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران راشیگەیاند گەلی ئێران ئەمڕۆ تازیەباری شەهید بوونی دەیان مرۆڤی بێ تاوانە کە ڕۆژی شەممە لە لایەن تیرۆریستانێکەوە لە خاک و خوێن گەوزێندران کە لەوپەڕی بێ شەرمییەوە لە ژمارێک پێتەختی ڕۆژاوایی و لە وتووێژ لەو مێدیا ڕۆژاواییانەی کە بە دۆلاری نەوتی دەسوڕێن، بەرپرسایەتی ئەو دڕندەکارییەیان گرتە ئەستۆ.

حەفتا و سێهەمین کۆبوونەوەی کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک

ڕۆحانی هەروەها پەرە سەندنی پێوەندی لەگەڵ دراوسێکان و بەدیهێنانی ناوچەیەکی ئەمنتر و گەشەپێدراوتری بە ئەولەوییەتی سەرەکی سیاسەتی دەروەی ئێران هێنایە ئەژمار و جەختی کرد؛ ئێران ڕوانگەیەکی ئاشتیخوازانەی بەرامبەر بە پرسە نێودەوڵەتییەکان هەبووە و بەنیازی شەڕ دژ بە هیچ وڵاتێک نەبووە و نابێ.

حەفتا و سێهەمین کۆبوونەوەی کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک

ڕۆحانی ئێرانی نە لە بواری سیاسەتەوە بەڵکوو لە بواری کولتوور و ژیارەوە بە ئیمپەراتورێک وەسف کرد  و ڕوو لە سەرانی وڵاتانی جیهان جەختی کرد: جیهان، دۆست و هاوڕێیەکی باشتر لە ئێرانی بۆ نابێ، ئەگەر ئامانجی ئێوە ئاشتییە.

 

 

سەرپەیڤ