عه‌گید که‌لارى: PKk به هیچ له‌ونێک ناوچه‌ی شه‌نگال چۆڵ ناکات
فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی پارتى کرێکارانى کوردستان له ناوچه‌ی شه‌نگال وتی: پابه‌ندى بڕیاره‌که‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌وا نابن، که به پێویستیان زانیوه ناوچه‌که چۆڵ بکه‌ن.
به پێی ڕاپۆرتی کەناڵی کوردستان ۲۴، عه‌گید که‌لارى، فه‌رمانده‌ى په‌که‌که له شه‌نگال، رایگه‌یاند که بڕیاری ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌وا که ده‌بێت چه‌کدارانی پارتى کرێکارانى کوردستان ناوچه‌ى شه‌نگال بهجێبهێڵن، له به‌رژه‌وه‌ندى داعشدایە.
جه‌ختیشیکرده‌وه، که ئه‌وان شه‌نگال جێناهێڵن و ده‌مێننه‌وه و ئه‌وانه‌ش که ده‌نگیان بۆ بڕیاره‌که دا نابێت بێنه شه‌نگال.
پێشتر عه‌بدولکه‌ریم گه‌یلانى، راوێژکارى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌وا له ۶ى حوزه‌یرانى رابردوو رایگه‌یاند که ئه‌نجومه‌نى پارێزگا ده‌نگی دا به چوونه ده‌ره‌وه‌ى هێزه‌کانی پارتى کرێکارانى کوردستان له سنوورى پارێزگاى نه‌ینه‌وا، چونکه پێیوایه بوونى ئه‌وان کاریگه‌رى خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر سه‌قامگیرى ناوچه‌که.