عەراقچی : ڕژێمی زایۆنی هەڕەشەیە بۆ هەموو ناوچەکە
«سەیید عەباس عەراقچی» وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەراوێزی دانیشتنی سەرکردەکانی وڵاتانی ڕوو لە گەشەی ئیسلامی«دی هەشت» لە وتووێژێکی تایبەتدا بۆ کەناڵی «ئەلغەد»ی میسری ، هەڵوێستی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی سەبارەت بە ڕ ڕووداوەکانی ناوچەکە و جیهان و پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتەکەی و میسری ڕوون کردەوە .
«سەیید عەباس عەراقچی» وێڕای ئاماژە کردن بە پلانی درێژماوەی ئەمریکی-زایۆنی بۆ چەوساندنەوەو پارچە پارچە کردنی وڵاتانی گەورەی ئیسلامی لە ئاراستەی زاڵ بوونی ڕژێمی داگیرکەری زایونی بەسەر ناوچەکەدا، جەختی کرد: ھەڵس و کەوتی ڕژێمی زایۆنی لە جەنگەی شەڕی غەززەو ژینۆسایدی زیاتر لە ٦٠ هەزار ژن و منداڵ و خەڵکی سڤیل لە غەززەو لوبنان و دەستدرێژیی ئەم ڕژێمە بۆ سەر سوریاو وێرانکردنی ژێرخانی بەرگری، ئابووری و دامەزراوە بنەماییەکانی ئەم وڵاتە،، دەربڕی ڕاست بوونی هۆشداریی ئێران سەبارەت بە مەترسیی ئیسرائیل بۆ سەر تەواوی ناوچەکەیە.
«عەراقچی» خۆڕاگریی وەک ئارمانجێکی بەرزو قوتابخانەیەکی پیرۆز لەدژی داگیرکاری و تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی لێک دایەوە کە بە تیرۆر و شەهیدکردنی ڕابەرەکانی پەکی ناکەوێ و هەرجارەو ھێزمەندتر لە ڕابردوو دەبووژێتەوە.
وتیشی: ئەم بۆچوونەی کە گوایە گرووپەکانی خوڕاگری گوێڕایەڵ و شوێنکەوتووی ئێرانن هەڵەیە، چونکو هەرکام لەو گروپە خۆڕاگرانە بە شێوەیەکی سەربەخۆ دەجوڵێنەوە.