عەراقچی: " بەشارئەسەد" گوێ لە ئامۆژگاری وقسەکانی ئێمە نەگرت
وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: ئێمە ڕاسپێری پێوستمان بەبەەشارئەسەد کرد ئەو گوێ لە قسە وئامۆژگاریەکانی ئێمە نەگرت، ئێمە کە بارەی ورۆژانی ناڕازیان لە ئیدلیب هۆشدارمان پیدابوو وحکومەتی سووریا بڕیاری سەربەخۆیانەی گرت.
سەیید عەبباس عەراقچی وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕەوتی سەفەرەکەی دا بۆ میسر لەمەڕ بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی دی هەشت لەگەڵ کەناڵی ئەلغدوتووێژی کرد ووەڵامی پرسیاری پەیامنێرانی ئەم میدیایەی لە بارەی گۆڕانکاریەکانی ئەم دواییە لە ناوچە وهەروەها پێوەندی ئێران ومیسر دایەوە.
بڕێک لە تەوەرەکانی بەرباس لە لایەن وەزیری دەرەوە لەم وتووێژە بە گیڕانەوە لە کەناڵی تیلگێرامی سەیید عەبباس عەراقچی ئابەم جۆرەیە:گۆڕانکاریەکانی سووریا لە دوو سونگەوە دەبێ لێک بدرێتەوە. یەکەم : هەمان پڕۆژەی گەورەی ئەمریکاو ڕژێمی ئیسرائیلە بۆناوچە وهەرکەسێک بێجگە لەمە بیربکاتەوە توشی هەڵە بووە.
پڕۆژەی ئەمریکایی – ئیسرائیلی لاوازکردنی هەموو وڵاتانی ناوچەیە کە هەوڵێک بۆلەناوبردنی هەرجۆرە خۆڕاگری لەدژی ڕژێمی زایۆنیە. هیچ پێوەندیەک لەگەڵ بەشار ئەسەد بۆ چوونە دەر لە سووریا لە ئارادانەبووە. مێحوەری خۆڕاگری پەلاماری گەورەو سەختی لە دژی ڕژێمی ئیسرائیل ئەنجام دا.
بەشی دووهەم : لە گۆڕانکاریەکانی سووریا، هاوڕییەتی کردن وهاوکاری حکومەتی سووریا لەگەڵ خەڵکەکەی وناڕازیانە. کۆماری ئیسلامی ئێران بە داواکاری حکومەتی سووریا وبەمەبەستی بەرنگاربوونەوەی تیرۆریست لەم وڵاتە ئامادەبوو وهیچکات لە پێوەندی وهاوکاری حکومەت لەگەڵ خەڵک وناڕازیان دەسوەردانی نەکرد. ئێمە بە بەشارئەسەد ڕسپێری پێویستمان کرد وئەو خۆی بوارد ، ئێمە لەبارەی ناڕازیان لە ئیدلیب هۆشداریمان دا وحکومەتی سووریا بڕیاری سەربەخۆیانەی گرت. دوو وڵاتی ئێران ومیسر پێوەندی میژووییان هەیە کە سایەتی ڕێزگرتنی هاوبەش لە هەوڵ وتەقالاکانی یەکتر لە مژارە جۆربەجۆرەکانی ناوچەیین وهەروەها ئێمە لەم هەوڵ وتەقالا گەورەیانەی میسر بۆ دەسڕاگەیشتن بە ئاگربڕلە کەرتی غەززە پشتیوانی ئەکەین .