کۆتاییهاتنی کاری تیمه‌کانى هه‌ولێر و به‌غدا لەسەر موچە
بریکارى وه‌زاره‌تى دارایی عێراق زانیاریى سه‌باره‌ت به‌کارى لیژنه هاوبه‌شه‌کانى هه‌ردوو وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم و به‌غدا ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند کە کاره‌کانیان له هه‌رێم کۆتاییهاتوه.
ڕێباز حەملان بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگه‌یاند: لە کۆبونەوەی هاوبەشی وەزارەتی دارایی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان تەیف سامی وەزیری دارایی فیدراڵ بریاریدا تیمێک لە وەزارەتی دارایی فیدراڵەوە سەردانی هەولێر بکات و لەماوەی 10 ڕۆژدا بە هاوبەشی کاری پێکەوەیی بکەن لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێرکاریی لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.
بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق ئاماژەی بەوەش کرد کە تەواوی ئەو ڕێکارانەی بۆ ڕێکخستنەوەی میزان مراجەعەی مانگانەی هەرێم لە سەرەتای ساڵی 2024وە تا مانگی 11ی ئەمساڵ، مانگ بەمانگ وردبینی بۆکراو ڕێکخرایەوە، بەو شێوەیەی وەزارەتی دارایی فیدراڵ داوای کردبوو لەسەر لیستی موچەو خەرجی تەشغیلی و ئەو بڕە پارانەی کە لە بەغداوە بۆ هەرێم نێردراوە و ئەو پارانەی لە هەرێم لەسەر داهاتی ناوخۆ خەرج کراوە، بەتایبەت بۆ پڕکردنەوەی موچەی مانگانە، هەمووی دیاری کراوە.