کانونی یه‌که‌م 05, 2019 08:19 Asia/Tehran
  • شەڕ و پێکدادانی هێزی پێشمەرگە لەگەڵ داعش لە خانەقین

دەس و پێوەندیەکانی داعش جارێکی دیکە هەڵیانکوتایەسەر بنکەو بارەگاکانی پێشمەرگە لە دەورووبەری خانەقین و ناوچەی کوڵەجۆ لەپارێزگای دیالەی عێراق .

کەناڵی ڕووداو رایگەیاند؛ رۆژی ڕابردوو  هێزی پێشمەرگە وترۆریستانی داعش لەناوچەی کوڵەجۆ لەنزیک کفری سەربە پارێزگای دیالەی عێراق بەرەوڕووی یەکتر بوونەوە.

بەپێی ئەو هەواڵەی کەناڵی ڕووداو، شەڕەکە بەهێرشی ترۆریستانی داعش بۆسەر بنکەو بارەگاکانی پێشمەرگە دەس پێکرا کە برینداربوونی سێ پێشمەرگەو درێژەی پێکدادانەکەی لێکەوتەوە.

لەلایەکی دیکەوە ماڵپەڕی خەڵک ڕاپۆری دا، لەو پەلامارەدا ناوچەکانی "دککە" و"قەرەبڵاغ" هەڵکەوتوو لە کولجو لە نزیک خانەقین سەر بە پارێزگای دیالەی کراوەتە ئامانج و کەناڵی ئێن ئار تیش هەواڵی برینداربوونی چوار پێشمەرگەی بڵاو کردۆتەوە.

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشی داعش بۆسەر کوڵەجۆ، لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند کە لەو هێرشەدا هێزەکانی لەشکری سێی پیادە کراوەتە ئامانج و بە کاردانەوەی خێرای ئەو هێزانە، پەلاماری داعش بەرپەرچ دراوەتەوە.