یه‌که‌م هه‌ڵوێستی گۆڕان له‌باره‌ی 100 ڕۆژ کارکردنی حکومه‌تی هه‌رێم
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان یه‌که‌م هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی ئه‌دای ئەنجومەنی وەزیرانی هه‌رێم له‌ماوه‌ی (١٠٠) رۆژی رابردودا خسته‌ڕوو.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌راگەیەندراوێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، روانگەی بزوتنەوەی گۆڕان ئاشکرایە کە لەسەرەتای دامەزراندنیەوە تا ئەمڕۆ، بەرنامەیەکی سیاسیی گشتگیری ھەیە و پرسی چاکسازی وەک ئەولەویەت سەیردەکات.
هەر لەسەر ئەو بنەمایەش بەشداری کابینەی نۆیەمی حکومەتی حکومەتی کردوە و، بەگرنگیەوە دەڕوانێتە ھەمو ھەوڵێک و ھەنگاوی چاکسازی. بزوتنه‌وه‌که ده‌شڵێت، "لەم چوارچێوەیەدا، بڕوامان وایە ھێشتا ھەنگاوەکانی چاکسازی لەئاست خواست و داواکاری خەڵکی ھەرێمی کوردستان نیە، پێویستە ھەنگاوەکان خێراتر و کاریگەرتر و سەرجەم بوارەکانی ژیانی ھاونیشتیما‌نیان بگرێتەوە. مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەوتارەکەیدا رایگەیاند، زیاتر به‌دواداچون بۆ خه‌رجیه گشتیه‌کان دەکەن و "پڕۆسه‌یه‌کی شه‌فافیان له‌داهاتی سامانه سروشتیه‌کان ده‌ستپێکردوه"، هاوڵاتیانیش ده‌توانن بزانن داهاتی کوردستان چەندە.