-
ڕێبەری مەزنی شۆڕش: پاسەوانی ڕیشەکانی شوناسی نیشتمانی و زمانی دایک و ئاڵای پیرۆز بن
ئهیلوول 23, 2026 04:40ڕێبەری مەزنی شۆڕش لە پەیامێکدا بە بۆنەی دەستپێبوونی ساڵی تازەی خوێندن لە ئێراندا ڕوو لە خوێندکارانی قوتابخانەکان زانکۆکان پێیداگرت: پاسەوانی ڕیشەکانی شوناسی نیشتمانی و زمانی دایک و ئاڵای پیرۆزمان بن.
-
پزشکیان: بە هەموو تواناوە بەرگری لە هەڵوێستەکانی ئێران دەکەین
ئهیلوول 22, 2026 18:25سەرۆککۆمار پێش وەڕێککەوتن بەرەو نیۆیۆرک، بە مەبەستی بەشداریی لە هەشتا و یەکەمین کۆڕی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، وتی: «ئامادەبوون لە کۆڕی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەرفەتێکە بۆ شیکردنەوەی هەڵوێستەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، دەرخستنی ڕاستییەکانی ناوچەکە و دەربڕینی دەنگی گەلی ئێران بە بیروڕای گشتیی جیهان.
-
پێداگری ئێران لەسەر گۆڕینی جۆگرافیای شەڕ بە خستنەخواری درۆنی پێشکەوتەی ئەمریکایی
ئهیلوول 21, 2026 18:24وتەبێژی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی پێیداگرت بێتوو هێرش بکرێتە سەر ئێران، ئێمە جۆگرافیای جەنگ دەگۆڕین.
-
بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوە بۆ شەرمەزارکردنی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی
ئهیلوول 21, 2026 18:23وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەیاننامەیەکدا درێژەپێدرانی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی دژ بە گەلی فەلەسین بەتایبەت لە غەززە و کەرتی ڕۆژاوای شەرمەزار کرد.
-
وشداری قەرارگای ناوەندیی حەزرەتی خاتەمولئەنبیا(ص) بە ئەمریکا
ئهیلوول 20, 2026 19:14قەرارگای ناوەندیی حەزرەتی خاتەمولئەنبیا(ص) وشداریدا بە ئەمریکا و وڵاتانی ناوچە کە ئەگەر یەک هەنگاوی هەڵە هەڵگرن، رووبەڕووی هێرشە کوشندەکانی ئێمە دەبنەوە.
-
موحسین ڕەزایی: ئاکاری ئەمریکا ئاراستەی داهاتووی سیاسەتی ئەتۆمی ئێران دیاری دەکات
ئهیلوول 20, 2026 19:03بەڕێوەبەری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران باسی گۆڕدرانی ستراتیژیی ئێران لە شەڕەوە بۆ دانوستان و بەرەنگاربوونەوەی بایکۆتەکانی کرد.
-
تیاچوونی سێ ناوەندی ئۆپەراسیۆنیی سەر بە گرووپە تیرۆریستییەکان
ئهیلوول 20, 2026 19:02وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێران باسی تیابردنی سێ بنکەی ئۆپەراسیۆنی سەر بە گرووپە تیرۆریستییەکانی کرد. وەزارەتی ئیتڵاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئاگادارییەکدا ڕایگەیاند؛ بە هەوڵی بێوچان و نهێنیی هێزەکانی ئەم وەزارەتخانەیەوە و بەکەڵکوەرگرتن لە ڕاپۆرتە جەماوەرییەکان، ئەندامانی سێ بنکەی ئۆپەراسیۆنیی سەر بە گرووپە تیرۆریستییەکانی بەکرێگیراوی دوژمنی ئەمریکایی- زایۆنی کە بەنیازی ئەنجامدانی تیرۆر و تیابردنی ژێرخانە ئابوورییەکان بوون لە سێ پارێزگای ئێراندا کوژران یان گیران.
-
سەردار کەرمی: ئامادەین بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڵە موحاسباتییەکانی دوژمن
ئهیلوول 19, 2026 19:11فەرماندەی هێزی زەمینی سپا ڕایگەیاند: "هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە پشتبەستن بە خوای مەزن و بە پاڵپشتیی گەلی ئازیزمان لەوپەڕی وشیارییەوە و لە مەیداندا، هەر چەشنە هەڵەیەکی موحاسباتی دوژمن بە هێزەوە وەڵام دەدەنەوە."
-
عەراقچی: جیهان پێویستی بە هەڵگەڕانەوەیەکی بنەڕەتی هەیە بەرەو بوژاندنەوەی دادپەروەری و سەربەستی مرۆیی
ئهیلوول 19, 2026 18:02وەزیری دەرەوەی ئێران بە ڕەخنە لە تەشەنەسەندنی شەڕ و دەستوەردان لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا، جەختی کرد لەسەر پێویستی گۆڕینی ئەم پرۆسەیە و هەنگاونان بەرەو گەشەپێدان و دادپەروەری و ئاشتیی پاوەجێ کردەوە.
-
مانۆڕی ٣١٣ هەزار کەسیی گیانفیدایانی ئێران
ئهیلوول 18, 2026 13:28مانۆڕی ٣١٣ هەزار کەسیی گیانفیداکانی ئێران بە بەشداری گرووپە جەماورییەکان ئەمڕۆ لە تاران بەڕێوە چوو. مانۆری سێ سەد و سێزدە هەزار کەسی گیان فدا کانی ئێران ئەمڕۆ بە بەشداری خەڵکی گیانفدای ئێران بەڕێوەچوو. شارومەندانی ئێرانی بەشدار لەم مانۆڕە دەڵێن تا دوایین دڵۆپی خوێنیان خۆڕادەگری دەکەن لە پێناو پاراستنی نیشتمانیان.