ئێران
-
کۆبوونەوەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ئێران و چین
کانونی یهکهم 29, 2025 06:10لە درێژەی زنجیرە کۆبوونەوەکانی باڵوێزی ئێران بە ئامانجی شیکردنەوەی سیاسەت و هەڵوێستەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، کۆبوونەوەیەک بە ئامادەبوونی ژمارێک لە بیرمەندان، توێژەران، و ئەکادیمیستەکانی چین بەڕێوەچوو.
-
هاویژرانی پێشکەوتووترین سەتەلایتە وێنەهەڵگرەکانی ئێران بۆ گەردوون
کانونی یهکهم 28, 2025 18:26سێ سەتەلایتی ئێرانی لە بنکەی گەردوونگەڕیی "ڤۆستۆچنی"ـی ڕووسیاوە ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کران.
-
بژاردنی بەپێچەوانە بۆ هەڵدرانی سێ سەتەلایتی ئێرانی
کانونی یهکهم 28, 2025 13:24سێ سەتەلایتی ئێرانی پایا ، زەفەری دوو و کەوسەری نوژەنکراو، ئەمڕۆ ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان دەکرێن.
-
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: شەهیدبوونی زانایان و فەرماندەکانمان نەیتوانیوە و ناتوانێ بەربە ئێرادەی لاوانی ئێرانی بگرێت
کانونی یهکهم 27, 2025 21:42ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە پەیامێکدا بۆ کۆبوونەوەی ساڵانەی یەکیەتیی کۆمەڵە ی ئیسلامیی خوێندکاران لە ئورووپا جەختی کرد: هۆکاری سەرەکیی سەرلە شێواوی زۆربێژانی گەندەڵ و خراپەکاران، پرسی ناڤۆکیی نییە، بەڵکو بەرزکردنەوەی ئاڵای ڕووبەڕووبوونەوەی سیستمی نادادگەرانە و سیستەمی زاڵیەتخواز لە جیهاندا و ڕووکردن لە سیستەمێکی دادپەروەرانەی نەتەوەیی و نێودەوڵەتیە لە لایەن ئێرانی ئیسلامییەوە.
-
عەراقچی: لەگەڵ ڕووسیا ڕاوێژی سیاسیی نزیکمان لە ئاستی جیاجیادا هەیە
کانونی یهکهم 26, 2025 21:25عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە وتارەکەیدا لە زانکۆی میگیمۆی ڕووسیا ڕایگەیاند کە تاران وتووێژ و ڕاوێژی سیاسیی نزیکی لە ئاستی جیاجیادا لەگەڵ مۆسکۆ هەیە.
-
عەراقچی ڕوو لە ئەمریکییەکان: جیهان مەخەڵەتێنن
کانونی یهکهم 25, 2025 19:11وەزیری دەرەوەی ئێران بە تانەدان لە قسەکانی مۆرگان ئۆرتێگاس نوێنەری ئەمریکا لە ئەنجومەنی ئاسایش، وتی: پێناسەی تازەی ئەمریکا لە دیپلۆماسی ئەوەیە: "ئێمە ئامادەی دانوستانی مانادارین بەڵام مافی بەرەسمییەت ناسراوی جیهانیتان فەرامۆش بکەن!"
-
محەممەد ئیسلامی: کێشەی سەرەکیی ئەمریکییەکان، پێشکەوتنی وڵاتانە نەک چەکی ئەتۆمی
کانونی یهکهم 25, 2025 19:02سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران وتی: گرینگە بیروڕای گشتی بزانن کە کێشەی سەرەکیی ئەوان، پێشکەوتنی وڵاتانە نەک پرسی چەکی ئەتۆمی.
-
کەشتیەکی هەڵگری چوار ملوێن لیتر سووتەمەنیی قاچاخ لە کەنداوی فارس دەستی بەسەرداگیرا
کانونی یهکهم 24, 2025 19:48فەرماندەی ناوچەی یەکەمی هێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕایگەیاند؛ کەشتیی هەڵگری چوار ملوێن لیتر سووتەمەنی قاچاخ لە کەنداوی فارس دەستی بەسەرداگیرا.
-
بووژانەوەی گۆلی نێودەوڵەتیی کانی بەرازان
کانونی یهکهم 24, 2025 08:02گۆلی کانی بەرازانی مەهاباد کە لەبەر کەمئاوی و وشکەساڵی وشک ببوو، بە هۆی بارینی باران و بەفرەکەی ئەمدواییە بووژاوەتەوە و باڵندەی کۆچبەری بۆ بەسەربردنی زستان دیسان ڕوویان کردۆتەوە ئەم ژینگەیە.
-
بەقایی: بەرنامەی مووشەکی بۆ بەرەڤانی لە نیشتمانی ئێران، پەرەی پێدراوە نەک بۆ دانوستان
کانونی یهکهم 22, 2025 17:36وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: بەرنامەی مووشەکیی ئێران بۆ بەرەڤانی لە وڵات پەرەی پێدراوە، توانا بەرگرییەکانی ئێران بەهیچ لەونێک دانوستانیان لەسەر ناکرێ.