سەردار کەرمی: ئامادەین بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڵە موحاسباتییەکانی دوژمن
ئهیلوول 19, 2026 19:11 Asia/Tehran
فەرماندەی هێزی زەمینی سپا ڕایگەیاند: "هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە پشتبەستن بە خوای مەزن و بە پاڵپشتیی گەلی ئازیزمان لەوپەڕی وشیارییەوە و لە مەیداندا، هەر چەشنە هەڵەیەکی موحاسباتی دوژمن بە هێزەوە وەڵام دەدەنەوە."
سەردار محەممەد کەرمی، فەرماندەی هێزی زەمینی سپا، بە ئاماژە بە مانۆڕی ٣١٣ هەزار کەسیی گیانفیدایانی ئێران وتی: "بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر چەشنە هەڵەیەکی موحاسباتی دوژمن ١٠٠% ئامادەین و وەڵامی گورچکبڕیش دەدەینەوە." سەردار محەممەد کەرمی وتیشی: "ئەمڕۆ ئاڵای حەزرەتی محەممەد مستەفا (ص) بە دەستی گەلی گەورە و مەزنی ئێرانەوەیە."
سەرپەیڤ