-
بەرپاکرانی چوارەمین کۆنگرەی نێودەوڵەتیی قودسی پیرۆز
نیسان 13, 2023 03:45چوارەمین «کۆنگرەی نێودەوڵەتیی قودسی پیرۆز» لەسەر بابەتی «جیهانی دوای زایۆنیزم» بە ئامادەبوونی نوێنەری ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بۆ کاروباری حەجج و زیارەت بەڕێوەچوو.
-
پەرە پێ دانی سیستەمی فرۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەرتەشی ئێران لە بواری شەڕی ئەلیکترۆنیدا
نیسان 13, 2023 04:52جێگری فەرماندەی هێزی وشکانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئاماژەدان بەوەی کە نوێکردنەوە و بەرهەمهێنانەوەی کەرەستەکان دەبێتە هۆی پاوەجێ بوونی توانای بەرگریی هێزی وشکانیی ئەرتەش، پەرە پێ درانی سیستەمی فرۆکە بێفڕۆکەوانەکانی هێزی وشکانیی لە بواری شەڕی ئەلیکترۆنی دا ڕاگەیاند.
-
دیداری باڵوێزی چین لە تاران لەگەڵ سەرۆکی شاندی کردنەوەی باڵوێزخانەی عەرەبستان لە ئێران
نیسان 13, 2023 03:13باڵوێزی چین لە تاران لەگەڵ سەرۆکی لێژنەی کردنەوەی باڵوێزخانەی عەرەبستان لە ئێران دیدارو وتووێژی کرد.
-
«ئەمیر عەبدوڵڵاهیان» بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی دراوسێکانی ئەفغانستان گەییشتە سەمەرقەند
نیسان 13, 2023 02:06وەزیری دەرەوەی ئێران بە مەبەستی بەشداریکردن لە چوارەمین کۆبوونەوەی دراوسێکانی ئەفغانستان کە بە ئامادەبوونی ئێران و ٦ وڵاتی دیکە بەڕێوەدەچێت، گەییشتە شاری سەمەرقەندی ئۆزبەکستان.
-
هەوڵدان بۆ کردنەوەی باڵوێزخانەی ئێران لە عەرەبستان ھەتا بەرلە دەستپێکرانی ئاھەنگی حەجج
نیسان 12, 2023 12:34وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ڕاگەیاندنی چوونی شاندی ئێران بۆ عەرەبستان بۆ کردنەوەی باڵوێزخانە و کونسوڵخانەی گشتیی ئێران وتی: هەوڵ دەدرێت بەر لە حەججی ئەمساڵ باڵوێزخانەکانی ئێران بکرێنەوە و کارا ببن.
-
خوێن بەخشینی کورد لە شەوانی قەدردا
نیسان 12, 2023 11:36بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوەی «گواستنەوەی خوێن»ی پارێزگای کوردستان ڕایگەیاند: لە یەکەم شەوی قەدر (١٩ ڕەمەزان) ٦٠٠ کەس چوونەتە ناوەندە گەڕۆکەکانی کۆکردنەوەی خوێن لە شارەکانی سرێش ئاواو بیجاڕو لەو ژمارەیەش ٣٠٠ کەسیان فریای خوێن بەخشین کەوتوون.
-
ڕەئیسی: خەڵکی ئێران ھەتا ڕزگارکرانی قودس لە پای ئامانجەکانی ئیسلامدا دەوەستن
نیسان 12, 2023 07:19سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتی؛ لە ڕۆژی جیهانی قودسدا، نەتەوەی گەورەی ئێران بە ئامادەبوونی پڕلەجۆش و خرۆشی خۆیان جارێکی دیکە ڕایدەگەیەنن کە ھەتا ڕزگاربوونی تەواوی قودس لە پای ئامانجەکانی ئیسلامدا دەوەستین.
-
نیگەرانی دەربڕینی «ئەمیر عەبدوڵڵاهیان» سەبارەت بە دۆخی ئێستای فەلەستین
نیسان 12, 2023 03:58«حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی ئێران، لە سەروبەندی ڕۆژی جیهانیی قودس، بە ناردنی پەیامگەلی جیا بۆ «ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش» سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، «حسێن ئیبراهیم تەها» سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی، نیگەرانیی قوڵی خۆی سەبارەت بە دۆخی ئێستای فەلەستین لە ئەنجامی کردەوەکانی تاوانکارانەی ڕژێمی زایۆنیستی دەربڕی.
-
کرانەوەی باڵوێزخانەی ئێران لە ڕیاز پێش دەست پێ بوونی حەجج
نیسان 11, 2023 18:02بەڕێوەبەری گشتیی کەنداوی فارس لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: هەوڵی تاران بۆ ئەوەیە کە ھەتا بەرلە گەییشتنی ڕێ و ڕەسمی حەجج باڵوێزخانەی ئێران لە ڕیاز و کونسوڵخانەی گشتیی تاران لە جددە بکرێتەوە.
-
گۆڕانکاری لە کابینەی حکومەتی ئێراندا
نیسان 11, 2023 13:17وتەبێژی حکومەتی ئێران گۆڕینی وەزیری جیھادی کشتوکاڵ و سەرۆکی ڕێکخراوی بەرنامە و بودجەی ئێرانی ڕاگەیاند.