کۆتایی هاتنی پێکدادانی نێوان پاسەوانانی سنووریی کۆماری ئیسلامی ئێران و تالیبان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i418243-کۆتایی_هاتنی_پێکدادانی_نێوان_پاسەوانانی_سنووریی_کۆماری_ئیسلامی_ئێران_و_تالیبان
سەرچاوە ئاگادارەکان کۆتایی هاتنی پێکدادانی نێوان هێزەکانی پاسەوانی سنووریی کۆماری ئیسلامی ئێران و تالیبانیان ڕاگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 27, 2023 11:47 Asia/Tehran
  • کۆتایی هاتنی پێکدادانی نێوان پاسەوانانی سنووریی کۆماری ئیسلامی ئێران و تالیبان

سەرچاوە ئاگادارەکان کۆتایی هاتنی پێکدادانی نێوان هێزەکانی پاسەوانی سنووریی کۆماری ئیسلامی ئێران و تالیبانیان ڕاگەیاند.

پێکدادانی ئەمڕۆ (شەممە) لەسەر سنووری ئێران و ئەفغانستان کۆتایی هات و لە ئێستادا پاسەوانانی سنووری ئێران و ئەفغانستان لە کۆبوونەوەدان بۆ لێکدانەوەی هۆکارەکانی ئەو گرژییە.

ئەمڕۆ لە دەوروبەری بازگەی "ساسۆلی" گرژی لەنێوان پاسەوانی سنووریی کۆماری ئیسلامی ئێران و تالیبان دروستبوو کە بووە دەست کردنەوە لە یەکتر.

پێشتریش هێزەکانی تالیبان بە هۆی ئاشنا نەبوونیان بە یاسا سنوورییەکان گرژییان دروست کردبوو، کە لەگەڵ کاردانەوەی پاسەوانانی سنووری ئێران بەرەوڕوو بووەوە و دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش لەو پێوەندییەدا هۆشدارییەکی جددییان بە دەسەڵاتدارانی تالیبان دا.

بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکان تا ئێستا هۆکاری ئەو پێکدانانە نادیارە.