-
ئیمام جومعەی پاوە: ٢٢ی ڕێبەندان ڕۆژی نەتەوەی ئێرانە
شوبات 11, 2023 02:59ئیمام جومعەی پاوە وتی: سەرەڕای کێشەی گرانی ئ گوزەرانی سەخت، چاوەڕوان دەکرێت خەڵک زۆرترین ئامادە بوونیان لە ڕێپێوانی ٢٢ ڕێبەنداندا ھەبێت، چونکو ئەم ڕۆژە ڕۆژی نەتەوەی بەشەرەفی ئێرانی ئیسلامییە.
-
دەست پێ بوونی ڕێپێوانی ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە سەرتاسەری ئێران دا
شوبات 11, 2023 06:10ڕێپێوانی یەوموڵڵای ٢٢ی بڕێبەندان کە ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامییە، لە سەرانسەری ئێران دا دەستی پێ کرا.
-
پیرۆز کردنی ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی
شوبات 11, 2023 04:02ئەمڕۆ شەممە ٢٢ی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠١، ڕێککەوت لەگەڵ ١١ی فڤریەی ٢٠٢٣، چل و چوارەمین ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانە.
-
زایەڵەی بانگەوازی (اللەاکبر) لە سەتاسەری ئێرانی ئیسلامی دا
شوبات 11, 2023 03:20زایەڵەی بانگەوازی (اللەاکبر) لە شەوی چل و چوارەمین ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە سەتاسەری ئێرانی ئیسلامی دەنگی دایەوە.
-
بانگهێشتی مەرجەعە تەقلیدەکان بۆ بەشداریی خەڵک لە ڕێپێوانی ٢٢ی ڕێبەندان
شوبات 10, 2023 17:48کۆمەڵێک لە مەرجەعە گەورەکانی تەقلید بانگهێشتی خەڵکی ئێرانیان کرد ھەتا بە بەشداریکردنیان لە ڕێپێوانی ٢٢ی ڕێبەندان، یەکڕیزیی نیشتیمانیی خۆیان لە ھەمبەر دوژمنانی وڵات پیشان بدەن.
-
بانگهێشتی «قاڵیباف» لە نەتەوەی ئێران بۆ بەشداریکردن لە ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی
شوبات 10, 2023 17:27سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وتی بەشداریکردن لە ڕێپێوانی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیدا، بەرپەرچی هەوڵی دوژمنان بۆ تێکدانی یەکڕیزیی نیشتیمانی دەداتەوە.
-
دەستگیرکرانی ھۆکارە سەرەکییەکانی ھەنگاوە تێکدەرانەکەی ناوەندێکی پیشەسازیی وەزارەتی بەرگریی ئێران لە ئەسفەهان
شوبات 10, 2023 16:55وەزارەتی ئیتیلاعات و ڕێکخراوەی ئیتیلاعاتی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بەیاننامەیەکی هاوبەشیان سەبارەت بە دەستگیرکرانی هۆکارە سەرەکییەکانی پەلەقاژەی تێکدان لە ناوەندێکی پیشەسازیی وەزارەتی بەرگری لە ئەسفەهانی ناوەڕاستی ئێران بڵاوکردەوە.
-
وتووێژی وەزیری دەرەوەی ئێران و ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان
شوبات 10, 2023 14:23وەزیری دەرەوەی ئێران و سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان باسی پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان،لەوانە ڕوودانی بوومەلەرزە دڵتەزێنەکەی سوریا و تورکیا و دوایین دۆخی دانوستانەکان بۆ هەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکانیان کرد.
-
ئێران سەرەخۆشی لە حکومەت و گەلی ڕووسیا کرد
شوبات 10, 2023 13:24وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هاوخەمیی خۆی بۆ حکومەت و گەلی ڕووسیا دەربڕی بەهۆی گیان لەدەستدانی ژمارەیەک هاوڵاتیی ڕووسی لە ڕووداوێکی تەقینەوەی غاز لە کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبوون لە شاری نۆڤۆسیبیرسک.
-
ھاودەنگیی کۆنگرێسی ئەمریکا لەگەڵ بکوژانی ١٧ هەزار هاووڵاتیی ئێرانی
شوبات 10, 2023 08:31وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا ڕەخنەی لە پشتیوانیی کۆنگرێسی ئەمریکا لە تاقمی تیرۆریستیی مونافیق گرت.