وەڵامی ئەرێنیی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بە بانگهێشتنەکەی «مەلیک سەلمان» بۆ سەردانی ڕیاز
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i416569-وەڵامی_ئەرێنیی_سەرۆک_کۆماری_ئێرانی_ئیسلامی_بە_بانگهێشتنەکەی_مەلیک_سەلمان_بۆ_سەردانی_ڕیاز
جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بە ئاماژەدان بە پێوەندیی تاران لەگەڵ ڕیازو وڵاتانی کەنداوی فارس وتی: سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وەڵامی ئەرێنیی بە بانگهێشتنەکەی شای عەرەبستان بۆ سەردانی ڕیاز داوەتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 03, 2023 11:16 Asia/Tehran
  • وەڵامی ئەرێنیی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بە بانگهێشتنەکەی «مەلیک سەلمان» بۆ سەردانی ڕیاز

جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بە ئاماژەدان بە پێوەندیی تاران لەگەڵ ڕیازو وڵاتانی کەنداوی فارس وتی: سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وەڵامی ئەرێنیی بە بانگهێشتنەکەی شای عەرەبستان بۆ سەردانی ڕیاز داوەتەوە.

ئێران و عەرەبستان لەسەر دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان لە 10ی مارسی ڕابردوودا لە پەکین پێکەوە ڕێککەوتن؛ لەسەر بنەمای ئەمەش لە دوو مانگی داهاتوودا باڵوێزخانە و نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکانی هەردوو وڵات دەکرێنەوە.

«محەممەد موخبیر»، جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە وتووێژ لەگەڵ ئاژانسی هەواڵدەریی میهر ڕایگەیاند: لەو ستراتیژییە سەرەکییانەی «سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ، نەرمکردن و باشترکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکەیە.

«موخبیر»هەروەها باسی بانگهێشتنی پاشای عەرەبستان لە سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامیی کرد بۆ دیدار و قسەکردن لەگەڵ یەکترو ڕایگەیاند کە «مەلیک سەلمان» بانگهێشتی سەرۆک کۆماری کردووە کە بەڕێزیشی بە ئەرێنی وەڵامی ئەم بانگهێشتنامەیەی داوەتەوە.