-
ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری ئێران: شێعەو سوننە ئێرانی ھێزمەند دەبووژێننەوە
حوزهیران 27, 2022 06:59ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بۆ کاروباری نەتەوەو کەمینە ئاینییەکانی ئێران وتی: لە ئێراندا شارومەندی پلە یەک و دوو، یان جیاوازیی نێوان نەتەوەو ئایینەکان بوونی نیەو تەواوی شارومەندان بە شێعەو سوننەوە ئێرانی ھێزمەند دەبووژێننەوە.
-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران : دانوستانی ھەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکان لەم حەوتەیەدا لەگەڵ ئەمریکا بەڕێوە دەچێت
حوزهیران 27, 2022 09:29وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: دانوستانی ھەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکان لەم حەوتەیەدا بە شێوەی ڕاستەوخۆو لە وڵاتێکی دەڤەری کەنداوی فارس لەگەڵ ئەمریکا بەڕێوە دەچێت.
-
ئەمیر عەبدوڵڵاھییان لە دیداری لەگەڵ کازمی: ئێران لەو باوەڕەدایە کە ڕێگاچارڕەی گرفتەکانی ناوچەکە لە نێوخۆی ناوچەکەدایە
حوزهیران 27, 2022 09:05»حسەین ئەمیرعەبدوڵڵاھییان» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە لە دیدار لەگەڵ «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق لە تاران بە دەریڕینی ئەمەی کە ئێران لەو باوەڕەدایە کە ڕێگاچارڕەی گرفتەکانی ناوچەکە لە نێوخۆی ناوچەکەدایە، ستایشی ھەوڵەکانی عێراقی کرد بۆ ھێزمەند کردنی فەکتەری دانوستان و ڕۆڵەکاراکەی لە ھاوکێشەکانی ناوچەکە و دانوستانی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و عەرەبستان.
-
ئەمیرعەبدوڵڵاھییان ئەمڕۆ دووشەممە سەردانی تورکیا دەکات
حوزهیران 27, 2022 02:56وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە بەیانامەیەک دا باسی گەشتی «خسەیت ئەمیر عەبدوڵڵاھییان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ ئانکارای پێتەختی ئەو وڵاتەی کردووە.
-
ڕەییسی: بەرپرسانی باڵای ئێران و عێراق ئیرادەیەکی قووڵ و جدیان هەیە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە هەموو بوارەکان دا
حوزهیران 26, 2022 17:03سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشد ا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی کردەوە: "بەرپرسانی باڵای ئێران و عێراق ئیرادەی قووڵ و جددییان هەیە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە هەموو بوارەکان دا".
-
ئیبراهیم رهییسی: له رۆژه سهختهکان دا له تەنیشت عێراقییهکان بووین و بهوجۆرهش بهردهوام دهبین
حوزهیران 26, 2022 13:41سهرۆک کۆماری ئێران و سهرۆک وهزیرانی عێراق له تارانی پایتهخت کۆبونهوه و لهبارهی چهند تهوهرێکهوه گفتوکۆیان کرد، ئیبراهیم رهئیسی رایگهیاند، له رۆژه سهختهکان دا له تەنیشت عێراقییهکان بووین و بهوجۆرهش بهردهوام دهبین.
-
لە کۆگەی سەعداباد ، ڕەییسی پێشوازیی لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد
حوزهیران 26, 2022 13:02سهرۆک کۆماری ئێران به فهرمی پێشوازیی له سهرۆک وهزیرانی عێراق کرد.
-
سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە تاران
حوزهیران 26, 2022 10:25مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە تاران و لە لایەن عەلی ئەکبەڕ میحرابیان وەزیری وزەی ئێران پێشوازی لێکرا .
-
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان: ئێران بەدوای پەیوەندییەکی هاوسەنگ دا لەگەڵ جیهاندایە
حوزهیران 25, 2022 12:47وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەش دا لەگەڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا جەختی کردەوە: ئێران بەدوای پەیوەندییەکی هاوسەنگ لەگەڵ جیهان و پاراستن و فراوانکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ کیشوەری ئەوروپادا دەگەڕێت.
-
بۆرێل: دانوستانەکان دەست پێ دەبنەوە ، دانوستانی راستەوخۆ لەنێوان ئێران و ئەمریکادا ناکرێت
حوزهیران 26, 2022 02:51بهڕێوهبهری سیاسهتی دهرهوهی یهکێتی ئهورووپا وتی: هیچ دانوستانێکی ڕاستهوخۆ له نێوان ئێران و ئهمریکا ناکرێت.