-
ئیمامانی جومعەی سەرتاسەری ئێران: ئامانجی دوژمن دووبەرەکی و ئاژاوەنانەوە لە نێوان شێعەو سوننەیە
نیسان 08, 2022 13:14ئیمامانی جومعەی سەرتاسەری ئێران ڕووداوەکەی گڵکۆی ئیمامی ڕەزا(ع) و شەھید بوونی دوو مامۆستای ئایینییان ئیدانەکرد و پێیان داگرت: ئەم ڕووداوە پیلانی دوژمنە بە مەبەستی دووبەرەکی و ئاژاوەنانەوە لە نێوان شێعەو سوننەدا.
-
جەختی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عێراق لە سەر خێراکرانەوەی ڕەوتی ڕاپەڕاندنی تەواوی ڕێککەوتنەکان
نیسان 08, 2022 12:55وەزیرانی کاروباری دەزرەوەی ئێران و عێراق لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا وێڕای لێکدانەوەی ھەنگاوە ھەڵگبراوەکان لە چوارچێوەی پەیوەندیی دوو قۆڵی، لە سەر خێراکرانەوەی ڕەوتی ڕاپەڕاندنی تەواوی ڕێککەوتنەکانی پێشوو ھاوبیروڕا بوون.
-
شەھید بوونی یەکێکی تر لە بریندارانی ڕووداوە تیرۆریستییەکەی گڵکۆی پاکی ڕەزەوی
نیسان 07, 2022 16:23حوججەتولئیسلام «موحەممەد سادق دارایی» لە فەقێ بریندارەکانی ڕووداوە تیرۆریستییەکەی گڵکۆی پاکی ڕەزەوی ئەمڕۆ پێنج شەممە گیانی لە دەست دا.
-
قاڵیباف: با تاوانکارییەکەی مەشھەد یەکگرتوویی ئوممەتی ئیسلامی نەخەوشێنێت
نیسان 06, 2022 15:21سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وێڕای ئیدانەکردنی تاوانەکەی نێو گڵکۆی ڕەزەوی وتیشی: گەل دەبێ وریا بێت ھەتا ئەم ھەنگاوە تێکدەرانەیە قەت شوێن لە سەر یەکگرتوویی ئوممەتی ئیسلامی دانەنێت.
-
زانایانی سوننەی ئێران: ڕەوتە تەکفیری و وەھابییەکان دوژمنانی ڕاستەقینەی ئیسلامن
نیسان 06, 2022 07:44زانایانی سوننەی ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئێران وێڕای شەرمەزار کردنی دڕندەکارییەکەی گڵکۆی پیرۆزی ئیمامی ڕەزا(ع) پێی داگرت: ڕەوتە تەکفیری و وەھابییەکان دوژمنانی ڕاستەقینەی ئیسلام و نۆکەری ئەمریکاو ئیسرائیلن.
-
ڕەییسی: دڕندەکارییەکەی مەشھەد بە ھۆی تەکفیرییەکی سەربە ئەمریکا ئەنجامی گرت
نیسان 06, 2022 06:30سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای ئیدانەکردنی دڕندەکارییەکەی نێو گڵکۆی پیرۆزی ئیمامی ڕەزا(ع) وتیشی: بە دڵنیاییەوە ئەم ڕووداوە ناخۆشە بە ھۆی کەسێکی لادەرو لەژێر باندۆری تاقمە تەکفیرییە ئەمریکییەکاندا ئەنجامی گرتووە.
-
ھەڵکشانی لەسەدا ١٢٠ی ناردەی کەل و پەلی ئێران بۆ عێراق لە سنووری چەززابەوە
نیسان 05, 2022 23:22قایم قامی «دەشتی ئازادەکان»ی پارێزگای خوزستان لە باشووری ئێران باسی ھەڵکشانی لەسەدا ١٢٠ی ناردەی کەل و پەلی ئێران بۆ عێراقی کردووە لە سنووری چەززابەوە.
-
وردیاتی ھێرش کرانە سەر سێ فەقێ لە شاری مەشھەدی ئێران
نیسان 05, 2022 16:56لە ئەنجامی ھێرشی بە چەقۆ بۆ سەر یێ مامۆستای ئایینی لە مەشھەدی باکووری ڕۆژھەڵاتی ئێران یەک کەس گیانی لە دەست داو دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
-
خەتیب زادە: ئەمریکا سەبارەت بە دانوستانەکان هێشتا بڕیاری نەداوە
نیسان 04, 2022 10:57وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئەمریکا سەبارەت بەو بابەتانەی کە لە دانوستانەکان ماون هێشتا بڕیاری نەداوە و تێدەکۆشێت کە ئەو بابەتانە بکاتە بارمتەی پرسەکانی سیاسەتی ناوخۆیی خۆی.
-
رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی : با ھونەری پیرۆزی تیلاوەت لە خزمەت زیکر و بانگێشتن بەرەو خواوەند و بەرزکردنەوەی ئیمانی بیسەراندا بێت
نیسان 04, 2022 07:27رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی مانگی پیرۆزی رەمەزانی بە مانگی میوانداری و خێر و بێری ئیلاھی ناوبرد و پاکبوونەوەی دڵ و نزیک بوونەوە ھاوڕێ لە گەڵ وردبوونەوە لە قورئانی لە ھۆکارە گرنگەکان و سودوەرگرتنی مرۆڤ لە خوانی کردگار ناوبرد .