ھەڵکشانی لەسەدا ١٢٠ی ناردەی کەل و پەلی ئێران بۆ عێراق لە سنووری چەززابەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i406807-ھەڵکشانی_لەسەدا_١٢٠ی_ناردەی_کەل_و_پەلی_ئێران_بۆ_عێراق_لە_سنووری_چەززابەوە
قایم قامی «دەشتی ئازادەکان»ی پارێزگای خوزستان لە باشووری ئێران باسی ھەڵکشانی لەسەدا ١٢٠ی ناردەی کەل و پەلی ئێران بۆ عێراقی کردووە لە سنووری چەززابەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 05, 2022 23:22 Asia/Tehran
  • ھەڵکشانی لەسەدا ١٢٠ی ناردەی کەل و پەلی ئێران بۆ عێراق لە سنووری چەززابەوە

قایم قامی «دەشتی ئازادەکان»ی پارێزگای خوزستان لە باشووری ئێران باسی ھەڵکشانی لەسەدا ١٢٠ی ناردەی کەل و پەلی ئێران بۆ عێراقی کردووە لە سنووری چەززابەوە.

پارێزگای خوزستان لە باشووری ئێران لەگەڵ دوو پارێزگای میسان و بەسرەی عێراق سنووری ھاوبەشی ھەیەو لەگەڵ ئەم پارێزگایانەدا پەیوەندیی ئابووری، کلتووری ، فێرکاری و بازرگانیی ھەیە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ئیرنا، «حەمید سیلاوی» قایم قامی «دەشتی ئازادەکان»ی سەربە پارێزگای خوزستان ڕایگەیاندووە: ساڵی ڕابردووی کۆچیی ھەتاوی ڕادەی ۴۳۸ هەزار و۶۸۲ تۆن کەل و پەلی نا نەوتی بە بایی ۱۰۶ملوێن و ۵۱۰ هەزار و ۲۵دۆلار لە ڕێگای بازاڕچەی سنووریی چەززابەوە ڕەوانەی عێراق کراوە کە لە ڕووی بایەخەوە لە چاو ساڵی پێشتر لە سەدا ١٢٠و لە ڕووی کێشەوە لە سەدا ٢٦٧ ھەڵکشانی بە خۆیەوە بینیوە.

سیلاوی وتیشی: کەرەستەی بیناچێکردن، سەوزەو میوە، کەل و پەلی نێوماڵ، شیرەمەنی و ئاسنەواڵە لە گرینگترین کەرەستەگەلێک بوونە کە لە ڕێگای بازاڕچەی سنووری چەززابەوە ڕەوانەی وڵاتی عێراق کراون.