-
ڕەییسی لە کاتی گەڕانەوەی لە ڕووسیا: ھیوادارم سەردانی ڕووسیا خاڵێکی وەرچەرخان بێ بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی پەیوەندییەکان
کانونی دوھەم 21, 2022 08:07سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بەیانیی ئەمڕۆ ھیەینی لە کاتی گەڕانەوەی بۆ تاران ھیوداریی دەریڕی کە گەشتەکەی بۆ ڕووسیا ببێتە خاڵێکی وەرچەرخان بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی پەیوەندییەکانی دوو وڵاتی دۆست و دراوسێی ئێران و ڕووسیاو کۆمەڵەی ئەو پەیوەندییانەش ھەڵکشانی ئاستی ئاسایشت لە ناوچەکە و چارەسەریی قەیرانە ناوچەییەکانی لێ بکەوێتەوە.
-
دەست پێ کرانی مەشقی پێکھاتەی پشتێنی ئاسایشتی دەریایی ٢٠٢٢
کانونی دوھەم 21, 2022 10:21مەشقی پێکھاتەی پشتێنی ئاسایشتی دەریایی ٢٠٢٢ بە ئامادە بوونی یەکەکانی ڕووبەرو فڕیوەی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران و سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و ھێزی دەریایی وڵاتانی چین و ڕووسیا لە ناوچەی باکووری ئەقیانووسی ھیند دەستی پێ کرا.
-
ڕەییسی لە نێو ئاپۆڕەی نوێژخوێنانی مزگەوتی گەورەی مۆسکۆ: ڕەمزی موسڵمان بوون لە خۆڕامان و ئەرکناسی لە ھەمبەر خەڵکە
کانونی دوھەم 21, 2022 06:27سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لەنێو ئاپۆڕەی نوێژخوێنانی مزگەوتی گەورەی مۆسکۆ، مزگەوتەکانی بە ماڵەکانی خوداوەند لە ڕووی زەوی شوبھاندو وتی: مزگەوتەکان کارکردی تاکەکەسی و کۆمەڵایەتییان ھەیەو جیا لە لەخۆڕامانی مرۆڤ و پەیوەندی لەگەڵ خودا پەیوەندیی کۆمەڵایەتیی موسڵمانانیش ھەر لە نێو مزگەوتەکاندا پێک دێت.
-
بەھاروەند: ئێران لەگەڵ ھەر وڵاتێکدا کە بە زمانی ڕێزەوە قسە بکات پەیوەندییەکانی ھێزمەند دەکات
کانونی دوھەم 20, 2022 09:39باڵوێزی ئێران لە بریتانیا: کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ ھەر وڵاتێکدا کە بە زمانی ڕێزەوە قسە بکات و ڕێز لە دەستەڵاتی نیشتیمانیی بگرێت و ئامانجەکەی لە سەر بنەمای بەرژەوەندیی ھاوبەش بێت و ھەڵس و کەوتی دۆستانە بێت، پەیوەندییەکانی بەھێز دەکات.
-
ڕەییسی:ئێرانییەکانی دانیشتووی ھەندەران باڵوێزانی ئێرانن
کانونی دوھەم 20, 2022 08:11سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی جەختی کرد: ئێرانییەکانی دانیشتووی ھەندەران باڵوێزانی ئێرانن.
-
ئەمیر عەبدوڵڵاھییان: ھاوکارییەکانی ئێران و ڕووسیا بە شێوەیەکی ناوازە بەردەوام دەکرێن
کانونی دوھەم 20, 2022 05:17وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەیامێکی توییتێری دا نووسی:ھاوکارییەکانی ئێران و ڕووسیا بە شێوەیەکی ناوازە بەردەوام دەکرێن.
-
ڕەییسی:پەیوەندیی ناوازەی ئێران و ڕووسیا بە ئاراستەی ڕەوشتێکی ستراتژی دا دەڕوات
کانونی دوھەم 19, 2022 17:50سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی، وتی: ھیچ بەرتەسکییەک بۆ پەرە سەندنی پەیوەندییەکانی ئێران و ڕووسیا لە ئارادا نییەو پەیوەندییە ناوازەکانی تاران و مۆسکۆ بە ئاراستەی ڕەوشتێکی ستراتژی دا دەڕوات.
-
موحەممەد موخبیر: گەشتی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ ڕووسیا لەو ڕەھەندانەی گۆڕانکارییە لە بواری پەیوەندیی نێونەتەوەیی
کانونی دوھەم 19, 2022 17:00یاریدەری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی جەختی کرد: گەشتی سەرۆک کۆمار بۆ ڕووسیا ھەڵگری گرینگایەتییەکی زۆرەو گۆڕانێکی بنەمایی لە پەیوەندییە نێونەتەوەکانی ئەم دەوڵەتەدا دێتە ئەژمار.
-
باڵوێزی ئێران لە ڕووسیا: بەرنووسی ڕێککەوتننامەی نۆکمەوتەواوی ھاوکارییەکانی تاران و مۆسکۆ ئامادە کراوە
کانونی دوھەم 19, 2022 11:30باڵوێزی ئێران لە ڕووسیا پێی داگرت: بەرنووسی ڕێککەوتننامەی نۆکمەوتەواوی ھاوکارییەکانی تاران و مۆسکۆ ئامادە کراوە، بەڵام دیارە پێویستی بە زەمەنە ھەتا لە بارەیەوە ڕاوێژ بکرێت.
-
ئەمیرعەبدوڵڵاھییان: ڕوانگەی ستراتژیی ئێران و ڕووسیا بەرامبەر بە پەیوەندییە دەرەکییەکان خاڵی ھاوبەشی پەیوەندیی تازەی نێوان دوو وڵاتە
کانونی دوھەم 19, 2022 08:20وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وتی: ڕوانگەی ستراتژیی ئێران و ڕووسیا بەرامبەر بە پەیوەندییە دەرەکییەکان خاڵی ھاوبەشی پەیوەندیی تازەی نێوان دوو وڵاتە.