ھەناردەی ملوێنێک و ٧٣٦ ھەزار تۆنیی کەل و پەل لە سنووری میھرانەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i406434-ھەناردەی_ملوێنێک_و_٧٣٦_ھەزار_تۆنیی_کەل_و_پەل_لە_سنووری_میھرانەوە
بەڕێوەبەری گومرگی پارێزگای ئیلام لە ڕۆژئاوای ئێران ڕایگەیاند: ملوێنێک و ٧٣٦ ھەزار تۆن کەل و پەل لە سنووری میھرانەوە ھەناردە کرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 22, 2022 23:27 Asia/Tehran
  • ھەناردەی ملوێنێک و ٧٣٦ ھەزار تۆنیی کەل و پەل لە سنووری میھرانەوە

بەڕێوەبەری گومرگی پارێزگای ئیلام لە ڕۆژئاوای ئێران ڕایگەیاند: ملوێنێک و ٧٣٦ ھەزار تۆن کەل و پەل لە سنووری میھرانەوە ھەناردە کرا.

«ڕوحوڵڵا غوڵامی» بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی پارێزگای ئیلام لە ڕۆژئاوای ئێران ڕۆژی سێ شەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ ھەواڵدەریی فارس وتی: لە سەرەتای ساڵی ڕابردووی ١٤٠٠ ی کۆچیی ھەتاوییەوە ھەتا ئێستا بە تێکڕایی نزیکەی ملوێنێک و ٧٣٦ ھەزار تۆن کەل و پەل بە بایی ٨٧٠ ملوێن دۆلار ڕەوانەی عێراق و وڵاتانی دیکە کراوە.

بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی پارێزگای ئیلام وتیشی: بە سەرنجدانی گرینگایەتیی سنوری میھران و گەشەی ژێرخانەکان لە سەدا ١١٩ بارستایی ھەناردە و لە ڕووی دراڤیشەوە لە سەدا ١١٢ گەشەمان ھەبووە.

غوڵامی ھەروەھا وتی: لە نێوان سنوورە زەوینییەکانی وڵات دا لە وڵاتی ھاوسنووری عێراقیش لەم بوارەدا لە پلەی یەکەم داین.

بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی پارێزگای ئیلام وتیشی: لەو دەرفەتە ھەرە باشانەی ئابووری لە سنوورەکانی پارێزگاکە بازاڕچە سنوورییەکانە.

غوڵامی وتیشی: سنوورەکانی چیلات، چەنگوڵەو ھەڵاڵەی باکووری لە پارێزگای ئیلام لەگەڵ سێ پارێزگای عێراق دا ھاوسنوورن.