-
«ساڵح ئابادی» بوو بە سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئێران
تشرینی یهکهم 06, 2021 13:10سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بە پێشنیاری وەزیری کاروباری ئابووری و دارایی و بە پەسەند کردنی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئێرانی دیاری کرد.
-
دەست پێ بوونی شەشەمین کۆبوونەوەی «خەباتکارانی تاراوگە» لە تاراندا
تشرینی یهکهم 06, 2021 13:25شەشەمین کۆبوونەوەی نێونەتەوەیی «خەباتکارانی تاراوگە» بە تەوەرەی کاریگەریی بەرخۆدان لە سەر ئاوا بوون و وەدەرنانی ئەمریکا لە ناوچەکە لە تاراندا دەستی پێ کرا.
-
جەختی ئێران و ڕووسیا لە سەر پەرە پێ دانی ھاوکارییەکانیان
تشرینی یهکهم 06, 2021 12:40وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ڕووسیا پێکەوە دیداریان کردو پێیان لە سەر پەرە پێ دانی ھاوکارییەکانیان داگرت.
-
بەڕێوەچوونی نەریتی گۆڕینەوەو پێشوازی کردن لە ٢٠ شەھیدی تازە دۆزراوەی بەرەڤانیی پیرۆز لە سنووری شەلەمچە
تشرینی یهکهم 06, 2021 11:13نەریتی گۆڕینەوەو پێشوازی کردن لە تەرمی پاکی ٢٠ شەھیدی تازە دۆزراوەی بەرەڤانیی پیرۆز لە سنووری شەلەمچەی سەربە پارێزگای خوزستان ھەڵکەوتوو لە باشووری ڕۆژئاوای ئێران بەڕێوە چوو.
-
ڕەحیم سەفەوی: بە ھەرێمی کوردستانمان ڕاگەیاندووە ھیچ چەکدارێکی نەیاری ئێران نابێ لە ناوچەکانی ژێر ڕکێفیاندا بێت
تشرینی یهکهم 06, 2021 06:56ھاریکارو ڕاوێژکاری باڵای سەرکردەی ھێژای تێکڕای ھێزە چەکدارەکانی ئێران پێی داگرت: تاقمە دژە شۆڕشەکان لەو بەری سنوورەکانەوە دەکەیتنە ئامانج و بە ھەرێمی کوردستانیشمان ڕاگەیاندووە کە ھیچ چەکدارێکی نەیاری ئێران نابێ لە ناوچەکانی ژێر ڕکێفیاندا بێت .
-
نەریتی شینگێڕان لە ساڵگەڕی کۆچی دوایی پێغەمبەری خۆشەویستی ئیسلام(ص) و ئیمامی حەسەنی موجتەبا (ع) بە ئامادە بوونی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی
تشرینی یهکهم 05, 2021 08:02نەریتی شینگێڕان لە ساڵگەڕی کۆچی دوایی پێغەمبەری خۆشەویستی ئیسلام(ص) و ئیمامی حەسەنی موجتەبا (ع) بەیانیی ئەمڕۆ سێ شەممە لە حسەینیەی ئیمام خومەینی(رە) بە ئامادە بوونی حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، بەڕێوە برا.
-
وەزیری دەرەوەی ئێران : رێگا نادەین کەس پێوەندی نێوان ئێران و ئەرمەنستان تێکبدات
تشرینی یهکهم 04, 2021 19:11وەزیری دەرەوەی ئێران وتی:رێگا نادەین هەندێ وڵاتانی بیانی لە سەر پێوەندی ئێران لە گەڵ دراوسێیەکانی و بە تایبەت ئەرمەنستان کاریگەری دابنێن.
-
خەتیب زادە: ئازەربایجان ڕێگە نەدات کەس سنوورەکانی دژی ئێران بەکار بێنێت
تشرینی یهکهم 04, 2021 12:13وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە سەفەری وەزیری دەرەوەی ئەرمەنیا بۆ تاران وتی: لە ئەو سەفەرەدا، بەرپرسانی دوو وڵاتەکە لەسەر پرسی دوولایەنە و پەرەپێدان بە پێوەندی دوولایەنە لە بواری جیاواز گفتوگۆ دەکەن.
-
دوای 32 ساڵ ، زارع، زۆرانگری ئێرانی بوو بە پاڵەوانی جیهان
تشرینی یهکهم 04, 2021 04:40ئەمیر حسێن زارع زۆرانگری کێشی 125 کیلۆی ئێران لە فیناڵی پێشبڕکێکانی پاڵەوانەتیی ساڵی 2021 ی جیهان لە نەرویژ بە بەزاندنی گێنۆ پێتریا شێڤیلی لە گورجستان وێڕای قەربووی شکستی ئۆلەمپیک ، مەدالیای زێڕی وەرگرت و تەلیسمی 32 ساڵەی وەرنەگرتنی مەدالی زێڕ لە کێشی قورسی شکاند .
-
فەرماندەی قەرارگای ناوچەیی باکووری ڕۆژاوای ئەرتەش: ئیزنی گۆڕانکاری لە سنوورەکانی ئێران بە کەس نادەین
تشرینی یهکهم 04, 2021 02:50فەرماندەی قەرارگای ناوچەیی باکووری ڕۆژاوای ئەرتەش وێڕای ئاماژە بەوەی کە بوونی ڕژیمی زایۆنی لە سنوورەکانی خۆمان قبووڵ ناکەین، وتی: ئیزنی گۆڕان لە سنوورەکانی وڵات بە کەس نادەین و ئەوە هێڵی سووری کۆماری ئیسلامی ئێرانە.