-
165 نوێنەری مەجلیس:گۆڕان لە سنوورەکانی وڵاتانی دراوسێ و ناوچە ، هێڵی سووری ئێرانە
تشرینی یهکهم 03, 2021 13:35سەدو شەست وپێنج نوێنەری مەجلێسی شۆرای ئیسلامی هاوکات لەگەڵ ڕێزگرتن لە بەرێوە چوونی مه شقی له شکه ریی فاتیحانی خەیبەر ڕایانگەیاندووە: هەرچەشنە گۆڕانێکی ژیئۆپۆلۆتیکی ناوچەکە و گۆران لە سنووری وڵاتانی دراوسێ هیڵی سووری نیزامی پیرۆزی کۆماری ئیسلامی ئیرانە و ئێمە بەرامبەر هەرکردەوەیەکی بیانەکان لەم بارەوە خەمسارد نابین.
-
فەرماندەی گشتیی هێزەکان : رێگاچارەی رووداوەکانی باکووری رۆژاوای ئێران رێگرتن لە دەستوەردانی ئەرتەشە بیانیەکان لەم وڵاتانەیە
تشرینی یهکهم 03, 2021 10:38رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی لە ئاهەنگی دەرچوونی هێزە چەکدارەکان دا بە ئاماژە بە پرسەکانی دراوسێکان لە باکووری رۆژاوای ئێران جەختی کردەوە : رێگاچارەی رووداوەکانی باکووری رۆژاوای ئێران رێگرتن لە دەسوەردانی ئەرتەشە بیانیەکان لەم وڵاتانەدایە .
-
وەزیری دەرەوەی ئێران : ھەرگیز رژێمی ساختەی زایۆنی لە نزیک سنوورەکانی ئێران تەحەمول ناکەین
تشرینی یهکهم 03, 2021 03:19وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی رابردوو بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە گۆڕان لە سنوورەکانی ناوچەکە لە روانگەی ئێرانەوە قەبوڵ ناکرێت ، جەختیکردەوە ، کۆماری ئیسلامیی ئێران ھەرگیز رژێمی ساختەی زایۆنی لە نزیک سنوورەکانی خۆی تەحەمول ناکات.
-
ئێران: بایکۆتەکان ئێمەی لە دەسڕاگەیشتن بە ڤاکسێنی کۆڕۆنا لە کاتی گونجاودا بێوەری کرد
تشرینی یهکهم 02, 2021 05:56کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەیان نامەیەکدا لە لێژنەی سێهەمی کۆمەڵەی گشتیی ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ، بە ڕەخنە گرتن لە بایکۆتە نائینسانی ونایاسایی یەک لایەنەکان ڕایگەیاند کە ئەم کردەیە ، کۆماری ئیسلامی ئێرانی لە دەسڕاگەیشتن بە ڤاکسێنی کۆرۆنا لە کاتی گونجاودا بێوەری کرد.
-
وەزیری بەرگریی ئێران : هەرکاروکردەیەکی نەزانانەی دوژمنان لەگەڵ وەڵامی گورچکبڕ ڕووبە ڕوو دەبێتەوە
تشرینی یهکهم 02, 2021 04:35ئەمیر سەرتیپ محەممەد ڕەزا ئاشتیانی وەزیری بەرگری وپشتیوانی هێزە چەکدارەکانی ئێران سەربارەت بە هەر جۆرە کاروکردەی نائاوەزمەندانە و نەزانانەی دوژمنان وشداریدا.
-
بەشداریی ١٥ تیپی بنکەی ناوچەیی باکووری ڕۆژئاوای ئێران لە مەشقی سەربازیی «فاتیحانی خەیبەر»
تشرینی یهکهم 01, 2021 19:07فەرماندەری بنکەی ناوچەیی باکووری ڕۆژئاوای ھێزی زەوینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: ١٥ تیپ لە ھێزەکانی ئەم بنکەیە بەشداری مەشقی سەربازیی «فاتیحانی خەیبەر»ـن.
-
سەردار پاکپوور: ھەرچەشنە گۆڕانێکی ژیۆپۆلۆتیک لە ناوچەکە ھێڵی سووری کۆماری ئیسلامیی ئێرانە
تشرینی یهکهم 01, 2021 15:59سەرکردە ی ھێزی زەوینیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران جەختی کرد: پێشگرتن بە ھەرچەشنە گۆڕانێک لە سنوورەکانی وڵاتانی دراوسێ ستراتژیایەکی شێلگیرانەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.
-
حسەینی: مەشقی «فاتیحانی خەیبەر» وشداری دانێکە بە ڕژێمی زایونی
تشرینی یهکهم 01, 2021 12:15یاریدەری پەرلەمانیی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی، مەشقی سەربازیی «فاتیحانی خەیبەر»ی ھێزی زە وینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک وشداری دانێک بە ڕژێمی زایونی ڕاگەیاند.
-
داخ و مەخابن دەربڕینی «ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» لە قسەکانی دژی ئێرانیی سەرۆک کۆماری ئازەربایجان
تشرینی یهکهم 01, 2021 11:43وە زیری دەرەوەی ئێران ، قسەکانی دژی ئێرانیی سەرۆک کۆماری ئازەربایجانی بە جێگای سەرسوڕمان و داخ و مەخابن زانی.
-
دەست پێ بوونی مەشقی «فاتیحانی خەیبەر» لە ناوچەی باکووری ڕۆژئاوای ئێران
تشرینی یهکهم 01, 2021 06:21مەشقی «فاتیحانی خەیبەر»ی ھێزی زەوینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچەی باکووری ڕۆژئاوای ئێران دەستی پێ کرا.