-
پەرلەمانی ئێران دەنگی بە سەرپێچی کردنی حکومەت و پێشکەشکردنی راپۆرتەکەی بە دەسەڵاتی دادڤانیدا
شوبات 22, 2021 08:20ئەندامانی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران دەنگیاندا بە سەرپێچی کردنی حکومەت لە جێبەجێ کردنی یاسای ھەنگاوی ستراتژیک بۆ نەھێشتنی بایکۆکەتەکان و ناردنی راپۆرەکەی بۆ دەسەڵاتی دادڤانی .
-
بەیاننامەی دانیشتنی خوبرەکان : گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ رێککەوتنی ناڤۆکی بێ نەھێشتنی بایکۆتەکان زیانی ھەیە
شوبات 22, 2021 10:32ھەشتەمین کۆبوونەوەی فەرمیی ئەنجوومەنی خوبرەکانی رێبەری دەورەی پێنجەم ، لە بەیاننامەی کۆتایی دا جەختی کردەوە : گەڕانەوە ئەمریکا بۆ رێککەوتنی ناڤۆکی بێ لابردنی کردەیی بایکۆتەکان ، نەک ھەر قازانجی نیە ، بگرە زیانیشی ھەیە .
-
چوار دەروازەی سنووریی ھاوبەشی ئێران و عێراق داخران
شوبات 22, 2021 09:51وتەبێژی گومرکی ئێران گوتی : چوار دەروازەی سنووریی ھاوبەشی ئێران و عێراق تەنیا بۆ ھاتوچۆی مسافیریی داخراون سنووری مێھرانیش لە سبەینێوە دادەخرێت .
-
بەڕێوەبەری بنکەی فەرمانی ئیمامی کرماشان: 1000 گەڵاڵەی کاروپیشەی تایبەت بۆ کۆڵبەران لە کرماشان دەکرێتەوە
شوبات 22, 2021 05:05بەڕێوەبەری بنکەی بەڕێوەبەرایەتی فەرمانی ئیمام لە کرماشان وتی: هەزار گەڵاڵەی تایبەت بە کاروپیشەی تایبەت بە کۆڵبەران لە ناوچە سنورییەکانی ئەم پارێزگایە جێبەجێ کراوە .
-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران : لە گەڵ ئەمریکادا دانوستانی راستەوخۆمان نەبووە
شوبات 22, 2021 04:01وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند ، هەواڵی وتووێژی راستەوخۆی ئێران و ئەمریکا ئەو جۆرە کە باسیکراوە ڕاست نیە و هیچ دانوستانێکی راستەوخۆ لە نێوان ئێران و ئەمریکادا نەکراوە .
-
بەیاننامەی هاوبەشی ئێران و ئاژانس لە بارەی دڵنیابوون لە چالاکیە ئەتۆمیەکانی ئێران
شوبات 22, 2021 03:52ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی و کۆماری ئیسلامیی ئێران رۆژی یەکشەممە لە کۆتایی سەردانی رافائێل گرۆسی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانس بۆ تاران ، بە دەرکردنی بەیاننامەیەکی هاوبەش لە بارەی بەردەوامیی چالاکیە پێویستەکانی پشکێنەرانی ئاژانس لە ئێران رێککەوتن .
-
وتووێژی تەلەفۆنیی ئەردۆغان و رۆحانی
شوبات 21, 2021 19:19سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە وتوێژێکی تەلەفۆنی لە گەڵ رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا جەختی کردەوە ، تاکە رێگای بەرەنگاربوونەوەی ھەنگاوە یەکلایەنیەکانی ئەمریکا ، یەکدەنگی و یەکڕیزیە .
-
دەی رەجەب ساڵھاتی لەدایکبوونی حەزرەتی ئیمام جەواد (ع)
شوبات 21, 2021 17:30سبەی دوشەممە دەی رەجەبی ساڵی 1442 ی کوچی رێکەوتە لە گەڵ ساڵھاتی لە دایکبوونی پیرۆزی ئیمام محەمەد تەقی (ع) نۆھەمین ئیمامی شیعەکانی جیھان .
-
زەریف : ئەمریکا پێش ھەڵوەشاندنی بە تەواوەتی بایکۆتەکان ناتوانێ بگەڕێتەوە رێککەوتنی ناڤۆکی
شوبات 21, 2021 14:08وەزیری دەرەوەی ئێران گوتی : ئەمریکا ناتوانێ بەر لە ھەڵوەشاندنی بە تەواوەتیی بایکۆتەکان بگەڕێتەوە رێککەوتنی ناڤۆکی ، چونکە ئەوە ئەمریکایە کە یاسای پێشێلکردووە .
-
دوایین ئاماری قوربانیان و تووشبووانی کۆرۆنا لە ئێران
شوبات 21, 2021 11:49وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 7931 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.