چوار دەروازەی سنووریی ھاوبەشی ئێران و عێراق داخران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i393239-چوار_دەروازەی_سنووریی_ھاوبەشی_ئێران_و_عێراق_داخران
وتەبێژی گومرکی ئێران گوتی : چوار دەروازەی سنووریی ھاوبەشی ئێران و عێراق تەنیا بۆ ھاتوچۆی مسافیریی داخراون سنووری مێھرانیش لە سبەینێوە دادەخرێت .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 22, 2021 09:51 Asia/Tehran
  • چوار دەروازەی سنووریی ھاوبەشی ئێران و عێراق داخران

وتەبێژی گومرکی ئێران گوتی : چوار دەروازەی سنووریی ھاوبەشی ئێران و عێراق تەنیا بۆ ھاتوچۆی مسافیریی داخراون سنووری مێھرانیش لە سبەینێوە دادەخرێت .

روحوڵڵا لەتیفی رۆژی دوشەممە لە دیمانە لە گەڵ ئیرنادا گوتییشی : لەسەر بڕیاری پارێزگاریەکان ، ھاتوچۆی مسافیر لە سنوورەکانی چەزابە ، شەڵەمچە ، تەمەرچین و کێلێ قەدەغە کراوە . 

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە ھاتوچو لە سنوورەکانی تەمەرچین و کێلێ لەپارێزگای ئازەربایجانی رۆژاوا لە رۆژی رابردووەوە بۆ ماوەی دو حەوتە قەدەغە کراوە ، گوتی : ھاتوچۆی مسافیریی سنووری مێھرانیش لە سبەینێوە رادەگیرێ . 

وتەبێژی گومرکی ئێران جەختی کردەوە : بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئینگلیسی لە عێراق ھۆکاری داخستنی دەروازە سنووریە ھاوبەشەکانە .