پەرلەمانی ئێران دەنگی بە سەرپێچی کردنی حکومەت و پێشکەشکردنی راپۆرتەکەی بە دەسەڵاتی دادڤانیدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i393244-پەرلەمانی_ئێران_دەنگی_بە_سەرپێچی_کردنی_حکومەت_و_پێشکەشکردنی_راپۆرتەکەی_بە_دەسەڵاتی_دادڤانیدا
ئەندامانی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران دەنگیاندا بە سەرپێچی کردنی حکومەت لە جێبەجێ کردنی یاسای ھەنگاوی ستراتژیک بۆ نەھێشتنی بایکۆکەتەکان و ناردنی راپۆرەکەی بۆ دەسەڵاتی دادڤانی .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 22, 2021 11:50 Asia/Tehran
  • پەرلەمانی ئێران دەنگی بە سەرپێچی کردنی حکومەت و پێشکەشکردنی راپۆرتەکەی بە دەسەڵاتی دادڤانیدا

ئەندامانی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران دەنگیاندا بە سەرپێچی کردنی حکومەت لە جێبەجێ کردنی یاسای ھەنگاوی ستراتژیک بۆ نەھێشتنی بایکۆکەتەکان و ناردنی راپۆرەکەی بۆ دەسەڵاتی دادڤانی .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، ئەندامانی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ دوشەممە بە 221 دەنگی ئا ، 6 دەنگی نا و 7 دەنگی بێلایەن لە کۆی 239 نوێنەری ئامادەبوو لە کۆبوونەوەی ئاشکرا ، رێککەوتنی رێکخراوی وزەی ئەتۆمی لە گەڵ بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیان بە پێچەوانەی یاسا لێکدایەوە و بە پێی بڕگەی 234 ی پێڕەوی نێوخۆی پەرلەمان لە گەڵ ناردنی بۆ دەسەڵاتی دادڤانی رازیبوون . 

ئەحمەد ئەمیر ئابادی فەراھانی ئەندامی لیژنەی سەرۆکایەتی پەرلەمان ، راپۆری موجتەبا زونووری سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانیی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلسی لەمبارەوە خوێندەوە و گوتی : ھەنگاوی حکومەت بە پێچەوانەی یاسایە و بەیاننامەی ھاوبەشی رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی دەبێ ھەڵوەشێ.