-
وتاردانی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە ساڵگەڕی ڕاپەڕینی ١٩ی بەفرانباردا
کانونی دوھەم 08, 2021 02:56ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئەمڕۆ لە ساڵگەڕی ڕاپەڕینی ١٩ی بەفرانباری جەماوەری قوم دژی ڕژێمی ستەمشایی بە شێوەی تەلەفزیۆنی وتارێک ئاراستە دەکات.
-
عەرا قچی : ئەگەر بێتو بایکۆتەکانی ئەمریکا ھەڵگیرێن، ئێرانیش پیتاندنی لە سەدا بیستی ئۆرانیۆم کۆتایی پێ دێنێ
کانونی دوھەم 08, 2021 00:32یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی وتی:کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەگەر بێتو بایکۆتەکانی ستەمکارانەی ئەمریکای لە سەر ھەڵگیرێت،پیتاندنی لە سەدا بیستی ئۆرانیۆم کۆتایی پێ دێنێ.
-
سەردار سەلامی: ڕێبازی فەرماندەری شەھیدی لقی قودسی سپاو سەردارانی خۆڕاگری بەردەوام دەبێت
کانونی دوھەم 07, 2021 20:10فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وتی:ڕێبازی فەرماندەری شەھیدی لقی قودسی سپاو سەردارانی خۆڕاگری بەردەوام دەبێت و بە ڕسکانی مەزن، لاوان لە ھەر تیرێو ھۆزێک دامادەی جیھادن لە پێناوی ئیسلام.
-
ڕۆحانی: دیموکراسیی ڕۆژئاوا سستەک و بێ بناغەیە
کانونی دوھەم 07, 2021 16:41سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ئەمریکاو ھەڵکوتانەسەر بینای کۆنگرێسی ئەم وڵاتەی بە نیشانەی سست و بێ بناغە بوونی دیموکراسیی ڕۆژئاوایی زانی.
-
کاردانەوەی زەریف بەرامبەر بە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا
کانونی دوھەم 07, 2021 16:25وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا وتی: سەرۆک کۆمارێکی ملھوڕ کە بە نیازی تۆڵەسەندنەوە لە جەماوەری وڵاتەکەی بوو، لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوو بەرامبەر بە گەلی ئێران و خەڵکانی دیکە خراپتر جوڵایەوە.
-
شەھید بوونی سنووروانێکی ئێرانی لە کاتی کۆنترۆڵ کردنی سنوور لە کوردستاندا
کانونی دوھەم 06, 2021 17:24سنووروانێکی ھەنگی سەرسنووری شارستانی بانە لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران لە کاتی بە جێ ھێنانی ئەرکەکانی بە پلەی بەرزی شەھید بوون گەییشت.
-
سەرتیپ قائانی: شاگردانی قوتابخانەی «حاج قاسم»، ئەمریکییەکان لە ناوچەکە دەردەپەڕێنن
کانونی دوھەم 06, 2021 17:02فەرماندەری لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە بەرەی خۆڕاگری ڕۆژلەدوای ڕۆژ ھێزمەندتر دەبێت، وتی: شاگردانی قوتابخانەی شەھید« سولەیمانی»، ئەمریکییەکان لە ناوچەکە دەردەپەڕێنن .
-
بڵاوبوونەوەی ڕاستەوخۆی لێدوانی ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە ساڵگەڕی ڕاپەڕینی ١٩ی بەفرانباردا
کانونی دوھەم 06, 2021 12:58ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە ساڵگەڕی ڕاپەڕینی ١٩ی بەفرانباری جەماوەری قوم دژی ڕژێمی ستەمشایی، لە ڕێگای تەلەفزیۆنەوە وتارێک ئاراستە دەکات.
-
ڕۆحانی: ئەگەر بایدێن بەڵێنەکانی ڕاپەڕێنێ، وەڵامی ئێران ڕوون و ڕاشکاوانەیە
کانونی دوھەم 06, 2021 12:20سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای ئاماژە کردن بە دەست پێ بوونی چالاکییەکانی دەوڵەتی «جۆ بایدێن» لە ئەمریکا لە داھاتوویەکی نزیک دا، وتیشی: ئەگەر «بایدێن» بەڵێنەکانی ڕانەپەڕێنێ.
-
وشداری دانی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە ئەمریکا
کانونی دوھەم 05, 2021 13:56جێگری فەرماندەری لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی جوڵانەوەکانی ئەم دواییەی ئەمریکییەکان لە عێراقی بە ئانتریک کارانە زانی و وشداریی دا کە ئەگەر ئەمریکا ئاسایشتی ناوچەکە بخەوشێنێت، بە دڵنیاییەوە پەژیوان دەبێتەوە.