-
وتەبێژی قەرارگای خاتەم : بە هیچ لەونێک ڕێگا بە ئەمریکا نادەین کە دەسوەردانی بەڕێوەبەرایەتی گەرووی هورمز بکات
تهمووز 13, 2026 13:28وتەبێژی قەرارگای ناوەندیی حەزرەتی خاتەموڵئەنبیا -دخ- ڕایگەیاند : بە پێی وشدارییەکانی ڕابردوو بە هیچ لەونێک ڕێگا بە ئەمریکا نادەین کە دەسوەردان لە بەڕێوەبەرایەتی گەرووی هورمز بکات
-
بەردەوامیی وەڵامدرانەوەی دەسدرێژییەکانی ئەمریکا
تهمووز 13, 2026 16:01سپای پاسداران لە درێژەی وەڵامدانەوەی دەسدرێژییەکانی ئەمریکادا، باسی کردنە ئامانجی بنکەکانی پشتیوانی و لۆجستیکی پاپۆڕەکانی ئەمریکایی لە بەندەر "دوقم"ی عومان، تیابردنی ناوەندی تایبەت بە فەرماندەرێتی و نۆژەنکردنەوەی بنکەی ئەلعودەیدی قەتەر و هەروەها پێکانی دووەمین گەمیی سەرپێچیکاری ئەمریکا لە گەرووی هورموزی کرد.
-
وەڵامی توندی ئێران بە پەلامارەکانی ئەمریکا بە کردنە ئامانجی بنکەکانی ئەوان لە ناوچەدا
تهمووز 13, 2026 14:59هێزە چەکدارەکانی ئێران بە کردنە ئامانجی چەن بنکە و بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا لە ژمارەیەک وڵاتی ناوچەکە وەڵامی پەلامارە بەردەوامەکانی ئەو وڵاتەیان دایەوە . لەو پێوەندییەدا تاران داوای لە وڵاتانی میوانداری بنکەکانی ئەمریکا کرد کە ڕێگری بکەن لە بەکارهێنانی خاکەکەیان وەکوو شوێنی هەڵدانی مووشەک بۆ سەر کۆماری ئیسلامی.
-
وەزارەتی دەرەوەی ئێران: ڕژێمی ئەمریکا هەموو بەشەکانی ڕێککەوتنەکەی پێشێل کردووە
تهمووز 13, 2026 13:58وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەکدا وێڕای شەرمەزارکردنی توندی هێرشە دەسدرێژکارانەکانی سەر ئێران لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، ئەمو کارانەی بە دڕندەکاری و پێشێلکردنی ئاشکرای بنەما سەرەکییەکانی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان ناوبرد و وتیشی : ڕژێمی ئەمریکا بە ئاشکرا هەموو بەشەکانی ئەو ڕێککەوتنەی پێشێل کردووە.
-
وتووێژی ئێران و عومان سەبارەت بە ڕاپەڕاندنی کاروباری هاتوچۆ و کەشتیوانی لە گەرووی هورموز
تهمووز 12, 2026 19:39وتووێژ و ڕاوێژی نێوان وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عومان لە ئاراستەی هەواهەنگیی نێوان دوو وڵاتی کەناردەریای گەرووی هورموز سەبارەت بە ڕێکخستنی کاروباری هاتوچۆ و کەشتیوانی بەم گەرووەدا، ڕۆژی شەممە لە شاری مەسقەت بەڕێوەچوو.
-
بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی پێشێلکرانی تەبایینامەکەی ئیسلام ئاباد لەلایەن ئەمریکاوە
تهمووز 12, 2026 17:38وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەڵوەشانەوەی هەڵپەسێردرانی کاتیی بایکۆتی فرۆشی نەوتی ئێرانی بە نموونەی زەقی پێشێلکردنی بڕگەی ١٠ لێکگەیشتنامەکەی ئیسلام ئاباد زانی و ڕاشیگەیاند کە بەرپرسارێتیی دواهاتەکانی ئەم بەڵێنشکێنییە لە ئەستۆی حکومەتی ئەمریکا دەبێ.
-
وتەبێژی ئەرتەش: ئەمریکاییەکان دەبێ پابەند بن بە لێکگەیشتنامەکەی ئیسلام ئاباد
تهمووز 12, 2026 17:29وتەبێژی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە دەستێوەردانەکانی ئەمریکا سەبارەت بە دروستکردنی ڕێڕەوێکی نایاسایی لە گەرووی هورمز بووەتە هۆی نائەمنی، پێیشیداگرت: هێزە چەکدارەکان بە هەموو هێز و تواناوە بەرگری لە مافەکانی گەلی ئێران لە گەرووی هورموز دەکەن و ئەمریکاش باشترە هاوپەیمانەکانی نەخاتە بەر مەترسیی نائەمنییەوە.
-
وەزارتی دەرەوەی ئێران: هەڵمەتەکانی شەوی ڕابردووی ئەمریکا نموونەی زەقی جەنایەتی جەنگییە
تهمووز 09, 2026 17:38وەزارتی دەرەوەی ئێران هێرشی دەسدرێژکارانەی سوپای تیرۆریستیی ئەمریکا بۆ سەر چەن ناوچەیەکی پارێزگا کەناراوییەکانی باشوور و هەروەها دوو پردی سەر هێڵی ئاسنەڕێی مەشهەدی پیرۆزی بە توندی ئیدانە کرد.
-
قاڵیباف: بەڕێکردنی مێژوویی تەرمی ڕێبەری شەهیدی شۆڕش بانگەوازی تۆڵەی خوێنی ئەم موجاهدە ماندوونەناسە بوو
تهمووز 09, 2026 17:33سەرۆکی مەجلسی ئێران وتی: بەڕێکردنی مێژوویی تەرمی ڕێبەری شەهیدی شۆڕش بانگەوازی تۆڵەی خوێنی ئەم موجاهدە ماندوونەناسە بوو.
-
سەردار کەرەمی: گرووپە تیرۆریستییەکان پێش وەخۆکەوتن سەرکوت کران
تهمووز 09, 2026 16:27فەرماندەی هێزی زەمینی سپای پاسداران بە ئاماژە بەوەی کە دوژمن گرووپە تیرۆریستی-جیاییخوازەکانی تەواو ئامادەکردبوو بۆ هێرشکردنە سەر ئێران, وتیشی: سوپای پاسداران و ئەرتەش شانبەشانی یەکتر، لە هەڵمەتێکی پێشوەختەدا بنکە و مەتەرێزەکانی ئەو گرووپانەیان تیابرد.