گۆڕانکارییەکانی یەمەن، تەوەری وتووێژی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عوممان
تشرینی یهکهم 14, 2026 18:16 Asia/Tehran
وەزیرانی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و عوممان لەبارەی دواگۆڕانکارییەکانی ناوچە لەوان یەمەن، ڕاوێژیان کرد.
سەید عەبباس عێراقچی و بەدر بووسەعیدی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەبارەت بە دواگۆڕانکارییەکانی ناوچە لەوان گۆڕانکارییەکانی یەمەن ڕاوێژیان کردو ڕێگاکانی گەیشتن بەئاشتی و سەقام لە ناوچەیان لێکدایەوە. ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە، درێژەی ڕاوێژکارییە ناوچەییەکانی دەزگەی دیپلۆماسیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە بەمەبەستی ئامادەکاریی بۆ کەمکردنەوەی گرژیی لەناوچەدا. عێراقچی لەدوو رۆژی ڕابردوودا لە پەیوەندیی جیاجیا لەگەڵ هاوشانەکانی لە وڵاتانی میسر، تورکیا، عێڕاق و عەرەبستانی سەعودی سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی یەمەن وتووێژی کرد.