کازم غەریب ئابادی؛ ئێران شەڕخواز نییە، بەڵام شێلگیرانە وەڵامی هەر دەسدرێژییەک دەداتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i447492-کازم_غەریب_ئابادی_ئێران_شەڕخواز_نییە_بەڵام_شێلگیرانە_وەڵامی_هەر_دەسدرێژییەک_دەداتەوە
جێگری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری مافەوانی و نێودەوڵەتی، پێی داگرت: کۆماری ئیسلامیی ئێران، شەڕخواز نییە، بەڵام هەرچەشنە دەسدرێژییەک شێلگیرانەو بەبڕشتانە وەڵام دەداتەوە.
(last modified 2026-10-15T18:10:00+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 15, 2026 21:38 Asia/Tehran
  • کازم غەریب ئابادی؛ ئێران شەڕخواز نییە، بەڵام شێلگیرانە وەڵامی هەر دەسدرێژییەک دەداتەوە

جێگری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری مافەوانی و نێودەوڵەتی، پێی داگرت: کۆماری ئیسلامیی ئێران، شەڕخواز نییە، بەڵام هەرچەشنە دەسدرێژییەک شێلگیرانەو بەبڕشتانە وەڵام دەداتەوە.

لە لوتکەی کۆنفرانسی هاریکاری و ڕێوشوێنەکانی دروستکردنی متمانە لە ئاسیا کە بە سیکا ناسراوە، کازم غەریب ئابادی ئاماژەی بە دەستدرێژی سەربازیی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر ئێران کرد و ئەم کردەوانەی بە پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەری نەتەوەیی وڵات و یەکپارچەیی خاکی وڵاتەکەی و بە پێچەوانەی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان زانی و ڕایگەیاند کە تاران لەچوارچێوەی ماددەی پەنجاو یەکی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان، لەمافی سرووشتیی و ڕەوای بەرگریی خۆی کەڵکی وەرگرتووە.

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها بەهۆشداریدان لەبارەی تەشەنای ناهێمنی لە ڕۆژاوای ئاسیا، کردە سەربازییەکانی رژیمی زایۆنیستی، درێژەی داگیرکرانی سەرزەوینی فەلەستین و تاوپێدرانی گرژییەکان لە لوبنان و سووریای لە هۆکارەکانی ناسەقامیی ناوچە ناوبرد و وتی: چاوەڕوانی لە وڵاتان دەکرێ لەهەمبەر تاوانکاریی دڕندانەی ئەو رژیمە دژی وڵاتانی جۆربەجۆر، کە بە پشتگریی براگەورەکەی واتە ئەمریکا ئەنجام دەگرێ، بێ دەنگ نەبن. ئێستا کاتی ئەوە هاتووە ئەو رژیمە لە میکانیزمی سیکا دەربکرێ.