بانگ کرانی باڵیۆزی ئینگلیز بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i447474-بانگ_کرانی_باڵیۆزی_ئینگلیز_بۆ_وەزارەتی_دەرەوەی_ئێران
لەکاردانەوە بە تۆمەت پاڵدانی بەرپرسانی ئینگلیزی سەبارەت بە ڕووداوی بانگەشەبۆکراوی بنکەی سەربازیی فێرفۆرد، باڵیۆزی ئەو وڵاتە لەتاران بانگ کرایە وەزارەتی دەرەوە.
(last modified 2026-10-14T15:39:49+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 14, 2026 19:07 Asia/Tehran
  • بانگ کرانی باڵیۆزی ئینگلیز بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئێران

لەکاردانەوە بە تۆمەت پاڵدانی بەرپرسانی ئینگلیزی سەبارەت بە ڕووداوی بانگەشەبۆکراوی بنکەی سەربازیی فێرفۆرد، باڵیۆزی ئەو وڵاتە لەتاران بانگ کرایە وەزارەتی دەرەوە.

"عەلیڕەزا یوسفی" بەڕێوەبەری گشتیی رۆژاوای ئوروپای وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای رەت کردنەوەی شێلگیرانەی ئەو تۆمەتانە، نارەزایەتی توندی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە شێوازی نابەرپرسانەو دوژمنکارانەی لەندەنی ڕاگەیاند. ناوبراو داوای لە حکومەتی ئینگلیز کرد، بەڵگەو سەنەدەکانی بخاتەڕوو و هۆشداریی دا؛ بێتوو بەو جۆرەی ئیدیعا دەکەن نەبێ، ئێران پێداچوونەوە بە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی لەگەڵ ئینگلیزدا دەکا. باڵیۆزی ئینگلیزیش رایگەیاند، ناڕەزایەتیی تاران بۆ بەرپرسانی وڵاتەکەی دەگوازێتەوە.