-
جیهان قەدەغەکرانی چالاکیی ئانڕوای شەرمەزار کرد
تشرینی یهکهم 29, 2024 13:12کۆمیسەری ئانڕوا وتی: دەنگی کنێسێت دژ بە ئاژانسی ئانڕوا هەنگاوێکی پڕمەترسییە و لەگەڵ جاڕنامەی ڕێکخراوی نەتەوە یەگرتووەکان و بەڵێن و ئەستۆگرییەکانی ئیسراییل بەرامبەر بە یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان نایەتەوە.
-
بۆرێل: ئینسانییەتمان لە شەڕی غەزە و لوبناندا فەوتاوە
تشرینی یهکهم 29, 2024 09:40بەرپرسی سیاسەتی دەرەکی یەکێتی ئەوڕوپا ڕایگەیاند هەموو جیهان لەپاش کەمتەرخەمبوون لەبەرامبەر شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناڤیندا ، دەبێ چاوەڕێی بڵێسەی ئاگرێکی سووتێنەر لە جیهاندا بێت.
-
ناڕەزایەتی ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش لە هاوکاری ئەمریکا لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیدا
تشرینی یهکهم 29, 2024 08:56ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەدانیشتی نائاسایی ئەو ئەنجومەنەدا ڕەخنەی توندیان گرت لە هاوکاری ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیدا.
-
لوفتهانزا گەشتە ئاسمانیەکانی بۆ ئیسرائیل هەڵپەساردەوە
تشرینی یهکهم 28, 2024 16:23فڕۆکەوانی لوفتهانزا ڕایگەیاند بە سەرنج بە دۆخی ناوچە، هەڵپەساردنی گەشتە ئاسمانیەکانی خۆی بۆ ئیسرائیلی هە تا 25ی نوامبری درێژ کردەوە.
-
پێشکەوتنی دو لەسەدی هەریس لە تڕەمپ
تشرینی یهکهم 28, 2024 09:41بەربژێری پارتی دیموکرات لە نوێترین ڕاپرسیەکانی هەڵبژاردن دا چانسێکی زۆرتری هەیە لەچاو بەربژێری کۆماریخوازەکان .
-
خۆپیشاندانی لاگرانی فەلەستین لە هوڵەند
تشرینی یهکهم 28, 2024 09:13خەڵکی هوڵەند خوازیاری ڕاگیرانی فڕوشتنی چەکەمەنی سەربازی بوون بە ڕژێمی زایونیستی . هەزاران کەس لە خەڵکی هۆڵەند بە ئامادە بوون لە شەقامەکانی شاری لاهە وێڕای ڕاگەیندرانی هاودەنگیان لە گەڵ خەڵکی غەزە داوایان لە حکومەتی ئەو وڵاتە کرد کە فرۆشی چەکەمەنی سەربازی بەو ڕژێمە ڕابگرن
-
شەرمەزار کرانی دەستدرێژییەکەی تلاڤیڤ بۆ سەر ئێران
تشرینی یهکهم 27, 2024 16:25ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لە بەیاننامەیەکدا دەستدرێژیی ئەمدواییەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ئێرانی بە تووندی شەرمەزار کرد و ئەوەی بە بنپێکەری مافی سەروەری و سیادەی ئێران و یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان هێنایە ئەژمار.
-
پێداگریی یونیسێف لە سەر پێویستیی پاراستنی منداڵانی کەرتی غەززە
تشرینی یهکهم 27, 2024 16:24بەڕێوەبەری کارگێڕی سندووقی منداڵانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف) جەختی کرد؛ منداڵان لە کەرتی غەززە پێویستیان بە فریاگوزاریی خێرای پزیشکییە.
-
مالزیا پەلاماری زایونیستیەکان بۆ سەر ئێرانی ئیدانە کرد
تشرینی یهکهم 26, 2024 08:56وەزارەتی دەرەوەی مالزیا لە بەیاننامەیکدا ڕایگەیاند: ئەو پەلامارانە بنپێکرانی ئاشکرای یاسا نێونەتەوەییەکانە و بە توندی سەقامی ناوچەیی لاواز دەکات ئێمە خوازیاری ڕاگرتنی خێرای دوژمنکاریەکان و کۆتایی توند و تیژین.
-
یەکێتی ئوروپا خوازیاری ئاگربڕ لە غەزە و لوبنان بوو
تشرینی یهکهم 26, 2024 03:50بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئوروپا جەختی کرد لەسەر ئاگربڕ لە غەزە و لوبنان دا