ئێران شێلگیرانە وەڵامی جەنایەتی هۆڤانەی ئەمریکا دەداتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i446468-ئێران_شێلگیرانە_وەڵامی_جەنایەتی_هۆڤانەی_ئەمریکا_دەداتەوە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە جەنایەتی جەنگیی ئەمریکا لە هێرشکردنەسەر ئاهەنگی هاوسەرگیریی لە بەندەری "کوهستەک" بەوشدارییدان لەبارەی لێکەوتەکانی بێ دەنگەکردنی حکومەتەکان و کۆڕ و نێوەندە نێودەوڵەتییەکان لەهەمبەر ئەو جەنایەتەدا، پێی داگرت: ئێران شێلگیرانەو بەبڕشتانە وەڵامی ئەو تاوانکارییە دڕندانە دەداتەوە.
(last modified 2026-09-02T15:14:15+00:00 )
ئه‌یلوول 02, 2026 15:38 Asia/Tehran
  • ئێران شێلگیرانە وەڵامی جەنایەتی هۆڤانەی ئەمریکا دەداتەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە جەنایەتی جەنگیی ئەمریکا لە هێرشکردنەسەر ئاهەنگی هاوسەرگیریی لە بەندەری "کوهستەک" بەوشدارییدان لەبارەی لێکەوتەکانی بێ دەنگەکردنی حکومەتەکان و کۆڕ و نێوەندە نێودەوڵەتییەکان لەهەمبەر ئەو جەنایەتەدا، پێی داگرت: ئێران شێلگیرانەو بەبڕشتانە وەڵامی ئەو تاوانکارییە دڕندانە دەداتەوە.

ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەئاماژە بە دەسدرێژیی سەربازیی ئەمریکا بۆسەر ئێران و هێرشکردنەسەر ئاهەنگێکی هاوسەرگیریی لە ماڵێک لە بەندەری کوهستەکی سیریک، کە شەهید و برینداربوونی زیاتر لە پەنجا کەسی لێکەوتەوە، وتی: پێڕستی تاوانکارییەکانی ئەمریکا دژی گەلی ئێران ئێستا کامڵتر لەهەمیشەیە، ئەمجارەیان ماڵێک لە کوهستەکی سیریک، لەکاتێکدا پەلاماردرا کە خەڵک تێیدا سەرقاڵی بەڕێوەبردنی ئاهەنگی هاوسەرگیریی بوون و پتر لە پەنجا ژن، پیاو و منداڵی بێتاوان شەهید و بریندار بوون. ئەو دڵڕەقییە ناتوانرێ لەو کۆمەڵە پەلامارانەی بەرلەوە لە میناب، لامەرد، قیشم و شوێنەکانی دیکە ڕووی داوە، جیا بکرێتەوە؛ هەربەوجۆرەی کە لە هێرشی سەر ئامانجە سەربازییەکان، بەجیا نازانرێ؛ پەلامارگەلێک کە بە لەیبل و پاساگەلی فریودەرانە، پەردەپۆش کران و شاردرانەوە. مەترسیدارتر لە خودی بۆمب، ئاسایی کرانی بۆردوومانە و مەترسیدارتر لە بێ دەنگە، ئەوەیە کە بێ دەنگە بەمانای ڕەوابوون و شەرعییەت پێدان لێک بدرێتەوە.

ئێران بەبڕشتانە وەڵامی ئەو تاوانە هۆڤانانە دەداتەوە بەڵام حکومەت و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کە لەهەمبەر وەها دڕندایەتییەک بێ دەنگە ڕەچاو دەکەن، یان لەهەوڵی پاساوهێنانەوەن بۆی، دەبێ بزانن کە بێ دەنگەکردنیان، بەمانای بێلایەن بوون نیە. کەسانێک کە ئەمڕۆ بێ دەنگە دەکەن، سبەی خۆشیان لە شوێنهات و لێکەوتەکانی ئەو بێ دەنگییە، لەئەماندا نابن.

یاریدەری سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سوور بۆ کاروباری نێودەوڵەتیی وتی: هێرشکرانەسەر ئاهەنگی بوک گواستنەوەو هاوسەرگیریی لە هورمزگان، لەڕێی نێودەوڵەتییەوە پێوشوێن دەگیردرێ.

رازییە عالیشوەندی بەئاماژە بە ناردنی نامەی سەرۆکی ئەو کۆمەڵە بۆ نووسینگەی داواکاری گستیی دیوانی نێودەوڵەتیی تاوان لەبارەی هێرشکرانەسەر ئاهەنگی هاوسەرگیریی لە بەندەری کوهستەکی هورمزگان، وتی: سەنەدو بەڵگەی شوێنهاتە مرۆییەکانی ئەو هێرشە، بەمەبەستی پێوشوێن گیران لەڕێی مافەوانی و نێودەوڵەتییەوە کۆدەکرێتەوەو تۆمار دەکرێ.