-
راوێژکاری دارایی و ئابوریی مستهفا کازمی : لە ڕووی داراییەوە کارەساتێکی یاسایی لە بەردەم عێراق دایە
ئاب 18, 2022 18:42«مهزههر محهمهد ساڵح» راوێژکاری دارایی و ئابوریی «مستهفا کازمی» سهرۆک وهزیرانی عێراق ڕۆژی پێنجشهممه رایگهیاند: له ڕووی داراییەوە بۆ ساڵی داهاتوو کارهساتێکی یاسایی لە بەردەم عێراق دا قوت دەبێتەوە، چونکو لە یاسای بهڕێوهبردنی دارایی دا ئاماژه به خهرجکردنی بودجه بهبێ یاسا بۆ ماوهی زیاتر له ساڵێک نهکراوه.
-
یەکەم ھەڵوێستی ڕەوتی سەدر بەرامبەر بە کۆبوونەوەکەی دوێنێی لایەنە سیاسییەکانی عێراق
ئاب 18, 2022 09:52«ساڵح محەمەد ئەلعێراقی» لە بەرپرسانی باڵای ڕەوتی سەدر لە توویتێکدا سەبارەت بە دانیشتنەکەی دوێنێی کۆتلە سیاسییەکانی عێراق لە بەغدا ڕایگەیاند: زۆربەی بەشدارانی دانیشتنەکە بێجگە لە مانەوەیان لەسەر کورسیی دەسەڵات، هیچی تریان بۆ گرینگ نەبوو بۆیە دەکرێ بڵێین کۆبوونەوەکە ھیچ بەرھەمێکی لێ نەکەوتەوە.
-
دەست پێ بوونی قۆناغی پێنجەمی ئۆپەراسیۆنی ئیرادەی پۆڵایین لە عێراق
ئاب 18, 2022 09:20شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایگەیاند: ئەمڕۆ پێنجشەممە دەستیان بە قۆناغی پێنجەمی ئۆپەراسیۆنی ئیرادەی پۆڵایین کردووە بەمەبەستی لەناوبردنی بەرماوەکانی داعش بەهاوکاریی لەگەڵ هێزی پێشمەرگە.
-
بەرپرسی دابین کردنی پێداویستییەکانی داعش لە کەرکوک قۆڵبەست کرا
ئاب 17, 2022 23:25ھێزە ئاسایشتییەکانی عێراق لە ئۆپراسیۆنێکی ئاسایشتی دا، بەرپرسی دابین کردنی پێداویستییەکانی داعش لە کەرکوکیان قۆڵبەست کرد.
-
تورکیا دانوستان لەگەڵ دەوڵەتی کازمی ناکات
ئاب 17, 2022 23:04تورکیا ڕایگەیاندووە، بە سەرنجدانی ئەوەی کە دەوڵەتی «مستەفا کازمی» دەوڵەتێکی کاربەڕێکەرە لە بارەی کێشەی ئاو دانوستانی لەگەڵدا ناکات.
-
بەیاننامەی کۆتایی کۆبوونەوەی «دیالۆگی نیشتیمانیی عێراق» پەیوەست بە چارەسەریی قەیرانی سیاسیی
ئاب 17, 2022 18:02سەرۆک کۆمار، سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ھاوڕێ لەگەڵ کۆمەڵێک لە کۆتلەکانی ئەم وڵاتە لە بەیاننامەیەک دا لە سەر پێویستیی ڕاگیرانی ھەرچەشنە ناکۆییەکی مەیدانی لە وڵات و وتووێژی نێوان لایەنەکانی عێراق بە مەبەستی دەرباز بوون لەم قەیرانەی ئێستا جەختیان کرد.
-
بەرھەم ساڵح: دانوستان ئەوبەرایەتیی سەرەکییە بۆ چارەسەر کردنی قەیرانی سیاسیی عێراق
ئاب 17, 2022 17:05سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند: دانوستان ئەوبەرایەتیی سەرەکییە بۆ چارەسەر کردنی قەیرانی سیاسیی عێراق.
-
عێراق دەستی گرت بە سەر ماڵ و سامانی سیاسەتڤانی لایەنگری ڕژێمی ئیسرائیل
ئاب 17, 2022 12:10دەوڵەتی عێراق دەستی گرت بە سەر ماڵ و سامانی «میسال ئەلئالوسی» سیاسەتڤانی عێراقیی لایەنگری ئاسایی بوونەوەی پەیوەندیی ئەم وڵاتە لەگەڵ ڕژێمی زایونی دا.
-
عەبادی: کەم کرانەوەی ناکۆکیی سیاسی لە عێراق دا پێویستە
ئاب 17, 2022 10:40سەرۆکی ھاوپەیمانیی نەسر لە عێراق دا لە بانگێشتنەکان بۆ ھێور کردنەوەی کەشی سیاسیی ئەم وڵاتە پێشوازیی کردو بە نیشانەی ھەست بە بەرپرسایەتی کردن زانی.
-
کازمی داوای کۆبوونەوەی نیشتیمانیی تەواوی کۆتلە سیاسییەکانی عێراق دەکات
ئاب 17, 2022 03:07«مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی سێ شەممە جەختی کرد کە، بۆ چارەسەریی چەقبەستوویی سیاسی لەم وڵاتەدا دەبێ وتووێژێکی نیشتیمانیی بەبڕشتانە ئەنجام بگرێت.