نووری مالیکی: حەشدی شەعبی، ڕێکخراوێکی سەربازیی حکوومییە
نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاساو سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق، جەختی کرد: حەشدی شەعبی، نەک هەر گرووپێکی نایاسایی نییە، بەڵکوو ڕێکخراوێکی سەربازیی حکوومییە.
نووری مالیکی وێڕای ڕەخنەگرتن لە هەڕەشەو گوڕەشەی باسکراو لەمەڕ سەپێندرانی گەمارۆ یان ڕێوشوێنی توند بێتوو گرووپە خۆڕاگرەکان چەکەکانیان ڕێک نەخەن، پێی داگرت: ئامانجمان ڕێککەوتن لەسەر یاسایەکی دیاریکراوە بەمەبەستی بەڕێوەبەرایەتیکردنی قەیران، نەک تەسلیمبوون لەژێر گوشاری هەڕەشەو گوڕەشەکاندا. وتیشی: هەموو هێزە سیاسیەکان و مەرجەعیەتی دینی جەخت لەسەر ڕێکخستنی چەک دەکەنەوە، بەڵام ئەو ڕێکخستنە دەبێ لەڕێی یاسای حەشدی شەعبی و بە تێکەڵکردنی گرووپەکان لە چوارچێوەیەکی یاساییدا ئەنجام بگرێ.
مالیکی هەروەها وتی: حەشدی شەعبی، ڕێکخراوێکی سەربازیی حکوومییە کە بە فەرمانی دیوانێک پێکهاتووە؛ چەکەکەی، چەکی حکومەت و سەرکردایەتییەکەی لەژێر چاودێریی دەوڵەت دایە.