بەیاننامەی حیزبوڵڵا لەکاردانەوە بە درێژەی دەسدرێژکاریی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر لوبنان
حیزبوڵڵای لوبنان وێڕای شەرمەزارکردنی درێژەی پەلامارەکانی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر ئەو وڵاتە، بە رەخنەگرتن لە کردەوەی بەرپرسانی لوبنانی، جەختی کرد؛ درێژەی داگیرکەریی، پەلامار، کوشت و بڕ و وێرانکاریی، پیشاندەری شکستهێنانی ڕێگای دانوستانی راستەوخۆ و ڕێککەوتنی چوارچێوەیە.
حیزبوڵڵای لوبنان لە بەیاننامەیەکدا لەبارەی درێژەی دەسدرێژکاریی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر ئەو وڵاتە رایگەیاند کە ئەو رژیمە هەروا درێژە دەدا بە تاوپێدانی دەسدرێژییەکان و کردەکانی دژی لوبنان لە ڕێی کوشت و بڕ، بۆردومان، وێرانکردن و تەقاندنەوەی ڕێکخراوی ماڵ و خانووبەرەو گوندەکان، لەبەین بردن و سڕینەوەی نیشانەکانیان و لەناوبرانی ژێرخانەکانی ژیان لەو ناوچانە. حیزبوڵڵا ڕایگەیاند، ئەو پەلامارانە لەبارودۆخێکدا درێژەیان هەیە کە بێ دەنگەی تۆکمەی کۆمەڵگای جیهانی و هاوکاربوونی ئاشکرای ئەمریکای لەگەڵ دایەو بەرپرسانی لوبنانیش ئەرک و بەرپرسایەتییان جێبەجێ ناکەن و سوورن لەسەر بژاردەی نادروست، شێوازی ئیمتیازدان و تەسلیم خوازانەو چوارچێوێک کە رژیمی زایۆنیستی تادێ پێشێلی دەکا. لە درێژەی ئەو بەیاننامەدا هاتووە، ئەو هەڵوێست و سیاسەتە جگە لە سەرشۆڕیی هیچی بۆ لوبنان بەدواوە نەبووە.
حیزبوڵڵا جەختیشی کرد: ئەو دەسدرێژییە ئیدانەکراوانەی بە هاوبەشی و پلاندانانی ئەمریکا ئەنجام دەگرێ، هیچ پاساوێکی جگە لە گوشارهێنان بۆ بەرپرسانی لوبنانی و باج وەرگرتن لەوان بۆ ناچارکردنیان بە جێبەجێکردنی ئەو بەرنامانە نیە کە ئامانجەکانی بۆ هەمووان ڕوون و ئاشکرایە.