-
سبەی دوایین مۆڵەتە بۆ ناڕەزایەتی بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیی عێراق
تشرینی یهکهم 18, 2021 07:55کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، سبەی سێشەممە دوایین مۆڵەتە بۆ لایەنە سیاسییەکان بۆ ئەوەی تانەکانیان لەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردن پێشکەش بکەن و لەماوەی سێ هەفتەشدا وەڵامی سەرجەم تانەکان دەدەنەوە.
-
داوای گیرانی بەرپرسانی کۆنفڕانسەکەی هەولێر و قەدەغەی چوونە دەرەوەیان لە عێراق
تشرینی یهکهم 18, 2021 07:33وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە فەرمانێکی بەپەلە بۆ فڕۆکەخانە و دەروازە سنووریەکان وێڕای ڕاگەیاندنی قەدەغەی چوونە دەرەوەی بەرپرسانی کۆنگرەی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل، داوای دەستگیر کردنی ئەو کەسانەی کرد.
-
خۆپیشاندان دژی ئەنجامی هەڵبژاردن لە بەغدا
تشرینی یهکهم 17, 2021 19:11هێزەکانی بهشدار لهچوارچێوەی هەماهەنگیی شیعیی لەعێراق کە شهش هێزی گەورەی شیعەکان لەخۆدەگرێت جگە لەڕەوتی سەدر، لەهەوڵی ڕێکخستنو ئەنجامدانی خۆپیشاندانی بەرفراواندایه دژی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن کە دوێنێ شەو ڕەتیانکردەوە و ئەنجامەکانیان بەناڕاست ناوبرد.
-
پاکتاوکرانی چیاکانی سەلاحەدین لە لایەن حەشدی شەعبیەوە
تشرینی یهکهم 17, 2021 15:41ھێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراق توانیان چەندین ناوچە لە پارێزگەی سەلاحەدین لە ژێر رکێفی داعش رزگار بکەن .
-
وەزیری نەوتی عێراق داوا دەکات نەوتی هەرێم شەفاف بێت
تشرینی یهکهم 17, 2021 12:51 لە دوای کۆبوونەوەی وەزیری نەوتی عێراق و وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم، لە راگەیاندنێکدا کە لەبەر رۆشنایی کۆبوونەکە بڵاوکراوەتەوە، وەزیری نەوتی عێراق داوا لەهەرێم دەکات دۆسیەی نەوت شەفاف بکەن.
-
هەماهەنگیی هێزە شیعییەکان بەفەرمی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی عێراقی ڕەتکردەوە
تشرینی یهکهم 17, 2021 05:13چوارچێوەی هەماهەنگیی هێزە شیعییەکان ڕەتکردنەوەی تەواوی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراقی ڕاگەیاند و داوا لە کۆمسیۆن دەکەن، سەرپێچییەکان ڕاستبکاتەوە.
-
راگێندرانی باری ئامادەباشیی تەواو لە بەغدا
تشرینی یهکهم 16, 2021 18:42دوابەدوای راگێندرانی کۆتایی ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق و جیاکردنەوەی بە دەستی دەنگەکان ، شاری بەغدا لە نێوەڕۆی رۆژی شەممەوە کەوتە باری ئەوپەڕی ئامادەباشیی .
-
هاوپەیمانییەکەی مالیکی پێکهێنانی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی راگەیاند
تشرینی یهکهم 16, 2021 11:20هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، هاوپەیمانییەکەیان لەگەڵ ژمارەیەکی بەرچاو لە حزب و لایەنی دیکەی عێراق کە روانگەی نیشتیمانی هاوبەشیان بۆ حکومڕانی هەیە گەیشتونەتە رێککەوتن و خاوەنی 93 کورسی پەرلەمانن، بەو پێیەش دەبنە گەورەترین فراکسیۆن بۆ پێکهێنانی حکومەت.
-
ڕێککەوتنهکهى نێوان عێراقو تورکیا لە بواری ئاو کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە
تشرینی یهکهم 16, 2021 10:20وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق ئاشکرایکرد، ڕێککەوتننامەی ئاو لەگەڵ تورکیا، دوای واژۆکردنی لەلایەن ڕەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆکی ئەو وڵاتە کەوتۆتە بواری جێبەجێکردنەوە، وهزیرى ئهو وهزارهتهش دهڵێت:"یەکێک لەبڕگەکانی بریتییە لەوەی تورکیا پشکێکی دادپەروەرانە لەئاوی هەردوو ڕوباری دیجلەو فورات بۆ عێراق بەربداتەوە".
-
عەممار حەکیم: ھێرشی سەر شێعەکانی ئەفغانستان پیلانێکی شەیتانیی جێی گومانە
تشرینی یهکهم 15, 2021 16:58«عەممار حەکیم» سەرۆکی ھاوپەیمانیی «قوی الدولة الوطنیة»ی عێراق لە بەیاننامەیەک دا وێڕای ئیدانەکردنی ھێرشە تیرۆریستییەکانی سەر شێعەکانی ئەفغانستان ، ئەو ھەنگاوانەی بە «گەڵاڵەیەکی شەیتانیی گومانلێکراو» زانی.