وەزیری نەوتی عێراق داوا دەکات نەوتی هەرێم شەفاف بێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i401683-وەزیری_نەوتی_عێراق_داوا_دەکات_نەوتی_هەرێم_شەفاف_بێت
‌ لە دوای کۆبوونەوەی وەزیری نەوتی عێراق و وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم، لە راگەیاندنێکدا کە لەبەر رۆشنایی کۆبوونەکە بڵاوکراوەتەوە، وەزیری نەوتی عێراق داوا لەهەرێم دەکات دۆسیەی نەوت شەفاف بکەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 17, 2021 12:51 Asia/Tehran
  • وەزیری نەوتی عێراق داوا دەکات نەوتی هەرێم شەفاف بێت

‌ لە دوای کۆبوونەوەی وەزیری نەوتی عێراق و وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم، لە راگەیاندنێکدا کە لەبەر رۆشنایی کۆبوونەکە بڵاوکراوەتەوە، وەزیری نەوتی عێراق داوا لەهەرێم دەکات دۆسیەی نەوت شەفاف بکەن.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧ ی تشرینی یەکەم، نوسینگەی وەزیری نەوتی عێراق راگەیەنراوێکی لەبارەی کۆبوونەوە لەگەڵ  کەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سروشتییەکانی ھەرێم کە بە سەردانێک گەیشتووەتە بەغدا و لەگەڵ ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق کۆبووەتەوە، راگەیاند.

لەو کۆبوونەوەیەدا وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ھۆکاری گرانبوونی گاز ئاشکرا کراوەو، هەروەها لە بارەی ھاریکاری نێوان ھەرێم و حکومەتی فیدڕاڵی کراوە لە دۆسییەی نەوتدا.

راگەیەنراوەکەی حکومەتی عێراق جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوەو داوای لە لە وەزیری سامانە سروشتییەکانی ھەرێم کردووە، کە ھەرێم زیاتر شەفاف بێت لە دۆسییەی نەوت و چالاکییەکان و ئەو داھاتەی دەستی دەکەوێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، داوای کردووە ھەولێر و بەغدا زیاتر ھاریکاری یەکتربکەن و پێکەوە کاربکەن بە ئامانجی وەبەرھێنانی داھاتە سروشتییەکان و ھایدرۆکاربۆن لەسەتاسەری عێراقدا لە پێناو بەھێزکردنی ئابوریی نیشتیمانی.