عزەت ئەڕەشق لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی حەماس لە لێدوانێکدا جەختی کرد کە بنیامین نەتانیاهووی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی جەنایەتکاری جەنگییە.
گۆردانەکانی عیزەدین قسام لقی سەربازی بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس جەختی کرد لە هەموو شارەکانی ڕۆخی خۆرئاوایی ، پەشوکان وغافڵگیرکردنی دڵهەژین چاوەڕیی ڕژیمی زایۆنیە.
دوابەدوای پەلاماری بەرڵاوی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ڕۆخی خۆرئاوایی ژمارەیەک لە فەلەستینیەکانی دانیشتووی جنین ناچاربوون ماڵەکانیان بە جێ بهێڵن .
گوردانەکانی ئەلقەسام ڕایگەیاند : نتانیاهۆ لە باتی ڕزگارکردنی گیراوان میحوەری فیلادلفیای هەڵبژاردووە ناوبراو وتبووی ئەگەر بڕیار بێت لە نێوان فیلادلفیا و گەڕانەوەی گیراوەکان یەکێک هەڵبژێرم من فیلادلفیا هەڵدەبژێرم .
سەرۆکی ڕێکخراوی جیهانی تەندروستی خوازیاری دامەزراندنی ئاشتی بوو لە غەززە بە مەبەستی یارمەتیدان بە منداڵانی فەلەستینی .
ناوەندی دیلە فەلەستینییەکان ڕایگەیاند: هێزەکانی سەر بە ڕژێمی زایۆنی لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە ٣٦ فەلەستینییان لە کەرتی ڕۆژاوای داگیرکراودا قۆڵبەست کردووە لەوان پەیامنێرێک، چوار کچەخوێندکار و ئەوانی تریش هەموو دیلی ئازادکراو بوون.
یەکشەممە ٨ فەلەستینی لە پەلاماری ئاسمانیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە شەهیدبوون.
عیزەت ئەلڕەشق ئەندامی مەکتەب سیاسیی حەماس وتی: ئەمریکا و نەتانیاهوو بەرپرسیارن بەرامبەر بە کوژرانی دەستبەسەرکراوانی زایۆنی.
لە ٣٣١ـەمین ڕۆژی ژینۆسایدی ئەمریکایی ئیسراییلیدا، وەزارەتی تەندرووستیی غەززە رایگەیاندووە کە لە حەوتی ئۆکتۆبری رابردووە تائێستا چل هەزار و ٧٣٨ فەلەستینی شەهید بوونە و نەوەد و چوار هەزار و ١٥٤ کەسیش بریندار.
وتەبێژی سەربازی گوردانەکانی شەهیدانی ئەلئەقساڕایگەیاند : داوا لە فەلەستینیەکان لە قودس و کەرتی ڕۆئاوا ئ سەرزەوینەکانی 48 دەکەین کە ڕاپەڕن .