97 شەهید دوای 80 جار پێشێلکردنی ئاگربەست لە غەززە لەلایەن سوپای داگیرکەری زایۆنییەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i442330-97_شەهید_دوای_80_جار_پێشێلکردنی_ئاگربەست_لە_غەززە_لەلایەن_سوپای_داگیرکەری_زایۆنییەوە
نووسینگەی مێدیایی غەززە ڕایگەیاند، لە دوای ڕاگەیاندنی کۆتایی شەڕ دژی کەرتی غەززە، داگیرکەران کۆمەڵێک پێشێلکاریی جیددی و دووبارەیان ئەنجامداوە، کە ئەو بابەتە بە واتای پێشێلکاریی ڕوونی بڕیارنامەی ئاگربەست و یاساکانی مافی مرۆڤە.
(last modified 2025-10-20T11:19:06+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 20, 2025 10:43 Asia/Tehran
  • 97 شەهید دوای 80 جار پێشێلکردنی ئاگربەست لە غەززە لەلایەن سوپای داگیرکەری زایۆنییەوە

نووسینگەی مێدیایی غەززە ڕایگەیاند، لە دوای ڕاگەیاندنی کۆتایی شەڕ دژی کەرتی غەززە، داگیرکەران کۆمەڵێک پێشێلکاریی جیددی و دووبارەیان ئەنجامداوە، کە ئەو بابەتە بە واتای پێشێلکاریی ڕوونی بڕیارنامەی ئاگربەست و یاساکانی مافی مرۆڤە.

نووسینگەی مێدیایی غەززە زیادی کرد: ئەم پێشێلکاریانە کە ٨٠ حاڵەتە، بریتین لە؛ تەقەکردنی ڕاستەوخۆ لە خەڵکی مەدەنی، بۆردومانکردن، بەئامانجگرتنی لە ئەنقەست و دەستگیرکردنی ژمارەیەک هاوڵاتی مەدەنی و ئەم کارانەش  نیشاندەری شەڕەنگێزی بەردەوامی  داگیرکەرانە سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئاگربەست. نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکوومەت لە  غەززە هەروەها ڕایگەیاندووە کە دوژمنی زایۆنی لە دوای بڕیاری  ئاگربڕ لە غەززە ٨٠ حاڵەتی پێشێلکاری ئاگربەستی ئەنجامداوە کە ٩٧ شەهید و ٢٣٠ برینداری لێکەوتووەتەوە. بەگوێرەی هەواڵێکی دیکە،  سوپای زایونی هەواڵی کوژرانی دوو چەکداری لە کاتی تێکهەڵچوونەکانی ئەمڕۆی کەرتی غەززە ڕاگەیاند ووتی کە چەکدارێکی  یەدەگی لە  غەززە بە سەختی بریندار بووە