ڕۆژهەڵاتی ناڤین
-
عەبدولمەلیک حوسی: تەماحی ڕژێمی زایۆنی واوەتر لە سوریایە
کانونی یهکهم 13, 2024 12:55سید عبدالملک بدرالدین الحوثی بەڕێوەبەری گشتیی بزووتنەوەی ئەنساروڵای یەمەن بە ئاماژە بەوەی کە ڕژێمی زایۆنی چاوی تەماحی بڕیوەتە ناوچەکانی دراوسێی فەلەستینی داگیرکراو لە سوریا و میسردا، وتی کە نەتانیاهۆ خەریکی قۆستنەوەی ئەو هەلەیە لەبەر ڕووداوەکانی سوریا بۆی ڕەخساوە، بۆ گەیشتن بە زێدەخوازییەکانی.
-
پێداگری لەسەر پەرەپێدرانی هەڵمەتی دژەزایۆنی لە کەرتی ڕۆژاوا
کانونی یهکهم 13, 2024 16:10ئەبووعوبەیدە وتەبێژی گوردانەکانی قەسام بانگی هەموو لاوان و خەباتکارانی خۆڕاگریی لە کەرتی ڕۆژاوای کرد کە لەپێناو شکستپێهێنانی گەڵاڵەی دوژمن لەبارەی پەیوەست کردنی کەرتی ڕۆژاوا بە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی زایۆنییەکان، پەرە بدەنە هەڵمەتەکانیان دژ بە هێزە سەربازییەکانی ئیسراییل و شارۆچکەنشینانی زایۆنی
-
ئامادەیی ڕاگەیاندنی بەحرەین بۆیارمەتی گەیاندن بە جەولانی
کانونی یهکهم 13, 2024 16:03پاشای بەحرەین لە پەیامێکدا بۆمحەممەد جەولانی فەرماندەی گروپی ناڕازی چەکداری "hts" کە خۆی بە فەرماندەی ئیدارەی هەڵمەتی سەربازی سووریا دەناسینێت ، بۆ یارمەتی وڕاوێژکاری بەناوبراو ئامادەیی ڕاگەیاند .
-
ئیسرائیل بەرپرسیارە لە کوشتنی یەک لەسەر سێی پەیامنێران لە ساڵی ٢٠٢٤ دا
کانونی یهکهم 12, 2024 19:27ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێ سنوور لە ڕاپۆڕتێکدا ڕایگەیاند: چەکدارانی ئیسرائیل بەرپرسن لە کوشتنی یەک لەسەر سێی پەیامنێران لە ساڵی ٢٠٢٤دا.
-
دەسپێکی پاشەکشێ ئەرتەشی تیرۆر لە باشووری لوبنان
کانونی یهکهم 12, 2024 19:23فەرماندەرایەتی سێنتکۆم ڕایگەیاند کە ڕژێمی زایونی بە پێی ڕێککەوتنی ئاگربڕ یەکەمین چوونەدەری هێزەکانی خۆی لە باشووری لبوبنانەوەدەس پێی کرد
-
یەمەن کەشتییە ئەمریکییەکانی کردە ئامانج
کانونی یهکهم 11, 2024 11:40یەحیا سەریع، وتەبێژی سوپای یەمەن، هێرشی دەریایی،بە خۆفڕ و مووشەکی بۆ سەر 3 کەشتی ئەمریکی و هێرش بۆ سەر ئامانجە سەربازییەکانی یافا و عەسقەلانی ڕاگەیاند
-
پێشێلکردنی ئاگربەست لەلایەن ئەرتەشی تیرۆرەوە
کانونی یهکهم 11, 2024 11:40سوپای تیرۆری ڕژێمی زایۆنی بە ١١ پێشێلکاری دیکەی ئاگربەست، تا ئێستا 194 جار ڕێککەوتنی ئاگربەستی لەگەڵ لوبنانی پێشێل کردووە
-
چاوی تەماحی نەتانیاهۆ لە سەر بەرزاییەکانی جەولان
کانونی یهکهم 10, 2024 09:17ژێدرە هەواڵییەکانیش ڕاپۆرتیان داوە ڕژێمی داگیرکەری زایوانی بە داگیرکردنی جبل الشیخ دەسدرێژییەکی بەربڵاوی بۆ سەر خاکی سوریا دەست پێ کردووە و تا ئێستا نزیکەی چواردە کیلۆمەتر چووەتە نێو خاکی سوریا.
-
وشداری حیزبوڵا بە زایۆنییەکان سەبارەت بە بەردەوامیی بنپێکرانی ئاگربڕ
کانونی یهکهم 09, 2024 18:55نوێنەرێکی حیزبوڵا بە ئاماژە بەوەی کە ڕژێمی داگیرکەر نەگەیشتۆتە هیچکام لە ئامانجەکانی لە شەڕی دژ بە لوبناندا و خۆڕاگری هەر پاوەجێ مایەوە، وشداری دا کە سنووری سەبری حیزبوڵا مەبەزێنن.
-
هێرشی درۆنیی یەمەن بۆ سەر فەلەستینی داگیرکراو
کانونی یهکهم 09, 2024 18:12ژێدەرە هەواڵییەکانی ڕژێمی زایۆنی ڕایانگەیاندووە کە یەمەن بە درۆنی جەنگی هێرشی کردۆتە سەر فەلەستینی داگیرکراو.