فراکسیۆنی سەر بە حیزبوڵڵا: تەلئەبیب پلانی هەیە بۆ ئوردن و میسر
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i440279-فراکسیۆنی_سەر_بە_حیزبوڵڵا_تەلئەبیب_پلانی_هەیە_بۆ_ئوردن_و_میسر
سەرۆکی فراکسیۆنی سەر بە حیزبوڵڵای لوبنان سەبارەت بە پلانەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی بۆ وڵاتانی ناوچەکە هۆشداری دا.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ته‌مووز 21, 2025 11:06 Asia/Tehran
  • فراکسیۆنی سەر بە حیزبوڵڵا: تەلئەبیب پلانی هەیە بۆ ئوردن و میسر

سەرۆکی فراکسیۆنی سەر بە حیزبوڵڵای لوبنان سەبارەت بە پلانەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی بۆ وڵاتانی ناوچەکە هۆشداری دا.

 حسێن ئەلحاج حەسەن، سەرۆکی فراکسیۆنی پەرلەمانی نوێنەرانی بەعەلبەک ئەلهەرمەل، سەر بە حیزبوڵڵای لوبنان، جەختی لەوە کردەوە کە ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی بە دوای کۆنترۆڵکردنی جوگرافیا، سیاسەت، کولتوور، ئابووری و ئاسایشی وڵاتانی ناوچەکەدا دەگەڕێن. ئاماژەی بەوەشکرد: ئەگەر کەسێک پێی وایە تەسلیمبوون  لە هەمبەر  ئەو پلانە  پڕۆژەیە ئاسایشی بۆ دەهێنێت، ئەوە وەهم و خەیاڵە. ئەلحاج حەسەن جەختی لەوە کردەوە: پێشهاتەکانی سوریا و ئەوەی بۆ ئوردن و میسر ئامادە کراوە سەرەڕای ڕێککەوتنەکانی ئاشتی لەگەڵ تەلئەبیب، سروشتی ڕاستەقینەی ڕژێمی زایۆنی نیشان دەدات. ناوبراو ڕاشیگەیاند: ڕژێمی زایۆنی لە هەوڵی دروستکردنی ناوچەیەکی  ناوبری  بێ چەکدایە لە باشووری سووریا.