-
ڕێبەری بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن:ھۆی تیرۆرکرانی حاج قاسم سولەیمانی ڕۆڵەکاراکەی لە خەباتی دژی زایونییەکان بوو
May 21, 2020 05:17ڕێبەری بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن لە لێدوانێکدا بە بۆنەی ڕۆژی جیھانیی قودس وتی: ھۆی تیرۆرکرانی حاج قاسم سولەیمانی سەرکردەی شەھیدی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، ڕۆڵەکاراکەی لە خەباتی دژی زایونییەکان بوو.
-
جەختی مەترانی مەسیحییەکانی قودس لە سەر پێویستیی گەڕانەوەی فەلەستینییەکان بۆ سەرزەوینی خۆیان
May 21, 2020 06:33مەترانی مەسیحییەکان لە قودسب داگیرکراو پارێزرانی شەرەفی ئوممەتی عەرەبی و ئیسلامیی لە گرێوی گەڕانەوەی سەرزەوینی فەلەستین بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانی زانی و داوای لە ئاوارەکانی فەلەستین کرد کە کلیلی ماڵەکانیان لە فەلەستین دا ڕابگرن.
-
ھەنییە: بەرخۆدانی چەکدارانە تاکە ڕێگای بەرنگار بوونەوەی پیلانی زایونییەکانە
May 20, 2020 20:38سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس وێڕای ستایش کردنی ئێران لە بەر پشتگری کردنی لە تاقمە خۆڕاگرەکانی فەلەستین،بەرخۆدانی چەکدارانەی بە تاکە ڕێگای بەرنگار بوونەوەی زایونییەکان و پیلانی بە جولەکەکردنی شوێنە ئیسلامییەکان زانی.
-
سەیید حەسەن نەسروڵڵا: حیزبوڵڵا پابەندی بەڵێنەکەیەتی لە بارەی داکۆکی کردن لە گەڵی چەوساوەی فەلەستین
May 20, 2020 19:52سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان لە لێدوانێکدا بە بۆنەی رۆژی جیھانیی قودسەوە ڕایگەیاند: ئەم بزوتنەوەیە لە بارەی داکۆکی کردن لە گەڵی چەوساوەی فەلەستین پابەندی بەڵێنەکەیەتی.
-
ئەنساروڵڵا: فەلەستین بۆ فرۆش نییە
May 20, 2020 09:08وتەبێژی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن جەختی کرد، ھۆکاری شەڕی دژی یەمەن، سووریا، عێراق، باسکۆتی ئێران، ھەڵوێستی شەریفانەی ئەم وڵاتانە لە ھەمبەر تەوەرەی ئوممەتی ئیسلامی لەوانە فەلەستینە.
-
جەختی حیزبوڵڵا لە سەر ئامادە بوونی بۆ بەربەرەکانێ لەگەڵ دەست درێژکارییەکانی ڕژێمی زایونی
May 20, 2020 08:51سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕیی حیزبوڵڵای لوبنان وتی: بۆ بەربەرەکانێ لەگەڵ ھەرچەشنە دەست درێژکارییەکی ڕژێمی زایونی و یان ھەر جۆرەگەمژەییەک کە ئەو ڕژێمە توشی ببێ، بە تەواوی ئامادەین.
-
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە بارەی لیبییەوە
May 20, 2020 07:08ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە کۆبوونەوەی ئەم ئەنجومەنەدا کە لە بارەی لبییەوە بەڕێوە چوو،جەختیان لەوە کردەوە کە ناردرانی چەک و ھێز بۆ ئەم وڵاتە پێشێلکردنی یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان دێتە ئەژمار.
-
ئەبوشەریف: ئامانج لە «سەودای سەدە» زەبروەشاندن لە یەکگرتنی ئیسلامییە
May 20, 2020 04:58نوێنەری بزوتنەوەی جیھادی ئیسلامیی فەلەستین لە ئێران ڕایگەیاند: ئەمریکا بە نیازە بە کەڵک وەرگرتن لە «سەودای سەدە» بەشگەلێکی دیکەی فەلەستین و ئەردەن و سووریا بلکێنێ بە ڕژێمی ئیسرائیلەوە.
-
شێخ عیسا قاسم: بەرخۆدان تاکەڕێگای بەرەڤانی لە قودس و مزگەوتی ئەقسایە
May 20, 2020 04:37ڕابەری بزوتنەوەی ئیسلامیی بەحرەین بە بۆنەی ڕۆژی جیھانیی قودسەوە لە سەر ڕێبازی خۆڕاگریی لە ئاراستەی بەرەڤانی کردن لە قودس و مزگەوتی ئەقسا ھەتا گەییشتن بە سەرکەوتن جەختی کرد.
-
چاوخشانێک بەسەر روداوەکانی 72 ساڵ لە داگیرکاری و دوژمنکاری لە خاکی فەڵەستین
May 19, 2020 22:44چاوخشانێک بەسەر روداوەکانی 72 ساڵ لە داگیرکاری و دوژمنکاری لە خاکی فەڵەستین ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست وەک خواستگەی ئایینە یەکتاپەرەستەکان و خاکی پیرۆزی فەلەستین و هەروەها بەیت المقدیس وەک قیبلەگای یەکەمی موسوڵمانان، 72 ساڵە شایەتحاڵی دوژمنکاری، داگیرکاری و ئاوارەیی گەلێک لە خاکی باوباپیرانی خۆیان و ئەڵبەت لەبەرامبەردا 72 ساڵ بەرگری و خۆڕاگری بەرامبەر داگیرکاران و قوربانی دان و لەخۆبووردەیی بۆ بەجێگەیاندنی ئامانجەکانی گەلی مەزنی فەڵەستینە.