ئەبوشەریف: ئامانج لە «سەودای سەدە» زەبروەشاندن لە یەکگرتنی ئیسلامییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i381191-ئەبوشەریف_ئامانج_لە_سەودای_سەدە_زەبروەشاندن_لە_یەکگرتنی_ئیسلامییە
نوێنەری بزوتنەوەی جیھادی ئیسلامیی فەلەستین لە ئێران ڕایگەیاند: ئەمریکا بە نیازە بە کەڵک وەرگرتن لە «سەودای سەدە» بەشگەلێکی دیکەی فەلەستین و ئەردەن و سووریا بلکێنێ بە ڕژێمی ئیسرائیلەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 20, 2020 04:58 Asia/Tehran
  • ئەبوشەریف: ئامانج لە «سەودای سەدە» زەبروەشاندن لە یەکگرتنی ئیسلامییە

نوێنەری بزوتنەوەی جیھادی ئیسلامیی فەلەستین لە ئێران ڕایگەیاند: ئەمریکا بە نیازە بە کەڵک وەرگرتن لە «سەودای سەدە» بەشگەلێکی دیکەی فەلەستین و ئەردەن و سووریا بلکێنێ بە ڕژێمی ئیسرائیلەوە.

«ناسر ئەبوشەریف» نوێنەری بزوتنەوەی جیھادی ئیسلامیی فەلەستین لە ئێران، ڕۆژی سێشەممە لە کۆنگرەی نێونەتەوەیی «قودسی پیرۆز»کە بەشێوەی مەجاری بەرپا کرا، وتیشی: ئەو پەیوەندییەی کە لەنێوان پرۆژەی ڕۆژئاواو ئیسرائیل دا لە ئارادایە ئەمەیە کەبە ھەردووکیانەوە ئامانجیان دووبەرەکی نانەوەو لاواز کردنی ئوممەتی ئیسلامی و زەبروەشاندن لە یەکگرتنی ئیسلامییە.

ئەبوشەریف بە دەربڕینی ئەمەی کە لە گەڵاڵەی «سەودای سەدە»دا لەسەدا چلی زەوییەکانی لێواری ڕۆژئاوا دەلکێندرێت بە ئیسرائیلەوە، وتیشی: ئەوانە بەردەوام ھەوڵ دەدەن کە ڕێ لە ڕاپەڕسن و گەشەی ئوممەتی ئیسلامی بگرن.

کۆنگرەی نێونەتەوەیی «قودسی پیرۆز» لە ڕۆژانی ١٨و ١٩ی مای ڕێککەوت لەگەڵ ٢٤و ٢٥ی ڕەمەزان بەڕێوە چوو.