-
ڕەخنەی دەوڵەتی رزگاریی نیشتمانیی یەمەن لە بێدەنگە کردنی "گریفیتس" بەرامبەر بە جەنایەتەکانی هاوپەیمانی سەعوودی
شوبات 21, 2020 03:34دەوڵەتی رزگاری نیشتمانی یەمەن بێدەنگە کردنی نوێنەری سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەهەمبەر جەنایەتەکانی هاوپەیمانی دەسدرێژکاری سەعوودی لەم وڵاتەی دایە بەر ڕەخنە و گازندەوە.
-
بڕیاری ڕژێمی زایۆنی لەمەڕ ڕۆنانی ٣٠٠٠ یەکەی نیشتەجێ بوونی نوێ لە قودسی داگیرکراو
شوبات 21, 2020 07:04"بنیامین نەتانیاهوو"ی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند ئەم ڕژێمی بڕیاری داوە لە سەر ڕۆنانی سێ هەزار یەکەی نیشتەجێ بوونی دیکە لە قودسی داگیرکراودا.
-
حیزبوڵلای لوبنان: شەهید سولەیمانی ڕزگاریدەری ناوچەکە بوو
شوبات 21, 2020 05:13سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕیی حیزبوڵلای لوبنان سەردار سپەهبۆد شەهید حاج "قاسم سولەیمانی" فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە ڕزگاریدەری ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا وەسف کرد و وتی: خوێنی پاکی شەهید سولەیمانی، بووە هۆی نزیک بوونەوەی کاتی ئازاد کرانی قودس.
-
فڕۆکە شەرکەرەکانی تورکیا دیسانەوە باکووری ئێراقیان بۆردومان کرد
شوبات 20, 2020 04:37فڕۆکە شەرکەرەکانی تورکیا ڕۆژی چوارشەم دیسانەوە بەشێکی بەرچاو لە باکووری ئێراقیان بەبیانووی خەبات بەدژی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا پ .ک . ک دایە بەر پەلامار.
-
وریایی دانی مۆسکۆ لەمەڕ هەڕەشەی تورکیا بەئامانجی هێرش بۆسەر ئەرتەشی سووریا
شوبات 20, 2020 03:58دەوڵەتی ڕوسیا وریایی دا کە بێتوو تورکیا لە ئیدلیب"ی سووریا هێرشی جەنگی بکاتە سەر ئەرتەشی ئەو وڵاتە ئەوە دەبێتە خراپترین سیناریۆ بۆ ئەنکارا.
-
تەقینەوەی مین لە سەر ڕێگای ترۆمبیلی وەزیری بەرەڤانیی دەوڵەتی ھادی کوژرانی شەش کەسی لێ کەوتەوە
شوبات 19, 2020 15:08سەرچاوەکانی یەمەن باسی تەقینەوەی مینێکیان کردووە لە سەر ڕێگای ترۆمبیلی وەزیری بەرەڤانیی دەوڵەتی «عەبدڕەبە مەنسوور ھادی» لە پارێزگای ماریب.
-
نوێنەری عەرەبی پەرلەمانی ڕژێمی زایونی گەڵاڵەی «سەودای سەدە»ی دڕاند
شوبات 19, 2020 14:04نوێنەرێکی عەرەب لە پەرلەمانی ڕژێمی زایونی« کنیست» بۆ ناڕەزامەندی بەرامبەر بە گەڵاڵەی ئەمریکیی «سەودای سەدە» دڕاندی و پێلەقەی کرد.
-
بەڕێکرانی زۆرتر لە ٣٠٠ لۆری چەک و تەقەمەنی ئەمریکی بۆ باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا
شوبات 19, 2020 08:47ناوەندی ئاشتی ڕوسیا ڕایگەیاند کە زۆرتر لە ٣٠٠ لۆری چەک و تەقەمەنی ئەمریکی ڕاگوێزراوەتە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا.
-
ڕاگەیەندرانی سەرکەوتنی عەبدوڵڵا عەبدوڵڵا لە پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەفغانستان
شوبات 19, 2020 04:20عەبدوڵڵا عەبدوڵڵای دژبەری سەرەکی ئەشرەف غەنی لەمیانەی پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئەفغانستان وێڕای بەرپەرچ دانەوەی ئاکامی ڕاگەیاندراوی ئەو هەڵبژاردنانە سەرکەوتنی خۆی ڕاگەیاند.
-
پەنجاو هەشت کوژراو و بریندار لە پەلاماری هاوپەیمانی سەعوودی بۆ سەر شاری ئەلمەسلوبی یەمەن
شوبات 18, 2020 13:03وەزارەتی تەندروستی یەمەن ژماری کوژراوان و بریندارانی جەنایەتەکانی ئەم دواییەی دەسدرێژکارانی سەعوودی لە پارێزگای جووف لە باکووری یەمەنی بە 58 کەس ڕاگەیاند .