وریایی دانی مۆسکۆ لەمەڕ هەڕەشەی تورکیا بەئامانجی هێرش بۆسەر ئەرتەشی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i377053-وریایی_دانی_مۆسکۆ_لەمەڕ_هەڕەشەی_تورکیا_بەئامانجی_هێرش_بۆسەر_ئەرتەشی_سووریا
دەوڵەتی ڕوسیا وریایی دا کە بێتوو تورکیا لە ئیدلیب"ی سووریا هێرشی جەنگی بکاتە سەر ئەرتەشی ئەو وڵاتە ئەوە دەبێتە خراپترین سیناریۆ بۆ ئەنکارا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 20, 2020 03:58 Asia/Tehran
  • وریایی دانی مۆسکۆ لەمەڕ هەڕەشەی تورکیا بەئامانجی هێرش بۆسەر ئەرتەشی سووریا

دەوڵەتی ڕوسیا وریایی دا کە بێتوو تورکیا لە ئیدلیب"ی سووریا هێرشی جەنگی بکاتە سەر ئەرتەشی ئەو وڵاتە ئەوە دەبێتە خراپترین سیناریۆ بۆ ئەنکارا.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی ڕاشاتوودەی دیمیتری پسکۆفی وتەبێژی کرملین لە دژکردەوە بە هەڕەشەی تورکیا بەمەبەستی دەستپێکی هێرشێکی جەنگی بەدژی هێزە چەکدارەکانی سووریا جێگیر لە دەڤەری ئیدلیبی ئەو وڵاتە وتی " هەر هێرشێکی جەنگی لە ئیدلیب بێتوو بەدژی ڕەشەکوژەکان بێ بەبێ گومان دەبێ بەئاراستەی ناوەرۆکی ڕێککەوتنی نێوان ڕوسیاو تورکیا بێ هەربۆیە ئەگە ئەو هەنگاوەی تورکیا بەئاراستەی شەڕ لەگەڵ هێزە یاسایەکانی دەوڵەتی سووریا بێ کە دیارە هەروایە ئەوە دەبێتە دژوارترین سیناریۆ بۆ ئانکارا.

پسکۆف وتی : ئێمە ڕازی بووین لە ڕێککەوتنەکەی سووچی لەماوەی یەک ساڵی ڕابردووداو ئەو ڕەزامەندیەش دوولایەنە بوە ، بەڵام لەپاش پەلاماری میلیشیاکان و رێکخراوە ڕەشەکوژەکان لە دەڤەری ئیدلیب"ەوە بۆسەر هێزە چەکدارەکانی سووریاو بنکە جەنگی یەکانی ڕوسیا هەنووکە لەو بابەتە ناڕازین.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا دیسانەوە لەمەر هەڕەشەکەی دەوڵەتی سووریا سەبارەت بە بەردەوامکردنی ئۆپەراسیۆنی دژی ەشەکوژی لە پارێزگەی ئیدلیب وتی جبەخانەی پێویست بۆ شەڕ بەدژی هێزەکانی سووریا دابین بووە.

پارێزگەی ئیدلیب بە دوایین بنکەی ڕێکخراوە ڕەشەکوژەکان لە سووریا دێتە ئەژمار کە بەهۆی ڕزگارکرانی ئەو پارێزگەو بەش گەلێک لە ڕۆژئاوای دەڤەری حەلەب و ڕۆژهەڵاتی لازقیە بوونی ڕەشەکوژان لەوڵاتە کۆتایی پێ دێ.